مه‌سعود بارزانى له دژى دانانه‌وه‌ى به‌رهه‌م ساڵحه و نێچیرڤان بارزانیش پشتگیرى ده‌كات
بوار نیوز، تایبه‌ت
له‌سه‌ر دانانه‌وه‌ى به‌رهه‌م ساڵح به سه‌رۆككۆمارى عێراق له نێو پارتى دیمو‌كراتى كوردستان دوو ئاڕاسته هه‌یه، ئاڕاسته‌ى مه‌سعود بارزانى له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌نین به‌رهه‌م ساڵح جارێكى دیكه كاندید بێت له به‌رامبه‌ردا نێچیرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ دانانه‌وه‌ى به‌رهه‌م ساڵحه.
به‌پێى زانیارییه‌كانى بوار نیوز، له نێو پارتى دیمو‌كراتى كوردستان هیچ كه‌س لارى له‌وه نییه كه یه‌كێتیى نیشتمانى كوردستان پۆستى سه‌رۆككۆمار وه‌رگرێت، به‌ڵام بۆچوونى جیاواز هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كێ ئه‌و پۆسته وه‌رگرێت.
بوار زانیویه‌تى، مه‌سعود بارزانى، سه‌رۆكى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و گروپێكى پارتى له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دانین كه جارێكى دیكه به‌رهه‌م ساڵح ئه‌و پۆسته وه‌رگرێت و داواده‌كه‌ن یه‌كێتیى كاندیدى دیكه پێشكه‌ش بكات. هه‌رچى نێچیرڤان بارزانى، جێگرى سه‌رۆكى ئه‌و حزبه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دایه جارێكى دیكه به‌رهه‌م ساڵح بچێته‌وه ئه‌و شوێنه.
بوار زانیویه‌تى، له‌به‌رئه‌وه‌ى پارتى له ئێستادا خواستى له‌سه‌ر وه‌رگرتنى پۆستى سه‌رۆككۆمار نه‌ماوه و یه‌كێتى نیشتمانى كوردستانیش تاوه‌كو ئێستا هیچ به دیلێكى ئاماده‌كراوى بۆ وه‌رگرتنى ئه‌و پۆسته نییه، بۆیه به ئه‌گه‌رى زۆر هێشتا به‌رهه‌م ساڵح چانسى وه‌رگرتنى ئه‌و پۆسته‌ى ماوه. بەڵام دوای هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان و جێگرەکانی لەلایەن هەر یەک لەکوتلەی سەدر و پارتی و سوننەکان، پارتی جارێکی دیکە هێڵی سووری لەسەر بەرهەم ساڵح داناوەو لەڕێگەی میدیاکانییەوە پارتی ئەوەی خستووەتەڕوو کە ئەگەر یەکێتی سور بێت لەسەر کاندیدکردنی بەرهەم ساڵح ئەوا ئەوانیش ناچار دەبن کاندیدیان هەبێت بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار.
به‌پێى به‌دوداچوونه‌كانى بوار، هه‌رچه‌نده عیماد ئه‌حمه‌د یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌یه كه له ئێستاد باسله‌وه‌ده‌كرێت ببێته كاندیدى یه‌كێتیى، به‌ڵام نه‌بوونى بڕوانامه هۆكارێكه بۆئه‌وه‌ى كه عیماد ئه‌حمه‌د، ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى ئه‌و حزبه نه‌توانێت ئه‌و پۆسته وه‌رگرێت، چونكه به‌پێى ده‌ستوور نابێ سه‌رۆككۆمار بڕوانامه‌ى له به‌كه‌لۆریۆس كه‌متر بێت.