گرنگ

وردەکاری بەشێک لە رێککەوتنەکەی سەدرو حەلبوسی و بارزانی


 

بوار نیوز. تایبەت
موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدرو محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی هاوپەیمانی تەقەدوم و خەمیس خەنجەر سەرۆکی هاوپەیمانی عەزم و مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی ڕێککەوتنێکی نوسراویان واژوو کردووە کە هیچ کام لەو هێزانە بەبێ ئەویتریان نەچێتە هیچ هاوپەیمانێتییەک یاخود دەنگ بەهیچ کاندیدێک نەدەن بۆ پۆستە سیادییەکان ئەگەر پێشتر ڕێککەوتنیان لەبارەوە نەکردبێت.
بەپێی زانیارییەکانی بوار نیوز، ئەو چوار هێزە سەرەکییەی عێراق کە بەهەر چواریان نیوەی کورسییەکانی پەرلەمانی عێڕاقیان زیاتر بەدەستەوەیە لەنێوان خۆیاندا ڕێککەوتوون هیچیان بەبێ یەکتر لەگەڵ هیچ لایەنێکی دیکە ڕێک نەکەون.
موقتەدا سەدر لەو ڕێککەوتنە مەرجی ئەوە بووە پارتی و هێزە سوننییەکان بەهیچ شێوەیەک نابێت لەگەڵ ئەو هێزانە ڕێککەوتن بکەن بەبێ سەدر کە لەچوار چێوەی هەمانگیدا خۆیان کۆکردووەتەوە.
وەک یەکەمین هەنگاویش بۆ جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکەیان، ئێوارەی دوێنێ هەر یەک لەبارزانی و سەدر و حەلبوسی و خەنجەر توانیان دەستەیەکی نوێ بۆ سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێڕاق هەڵبژێرن و لەدوای هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانیش، سەرۆکی نوێی پەرلەمان دەرگای خۆ پاڵاوتنی بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار کردەوە کە دەبێت تا ١٥ ڕۆژی تر ئەو کەسانەی خۆیان بۆ ئەو پۆستە کاندید دەکەن، سیڤیی خۆیان پێشکەش بەپەرلەمانی عێڕاق بکەن.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color