رێككه‌وتنه كۆنكرێتییه‌كه‌ى بارزانى و سه‌در و حه‌لبوسى بۆچی وه‌ك خۆى جێبه‌جێنه‌كرا؟
بوار نیوز، تایبه‌ت
به‌پێى زانیارییه‌كانى بوار نیوز، پارتى و سه‌در و حه‌لبوسى نه‌یانتوانى دوو خاڵى نێو رێككه‌وتنه‌كه‌یان جێبه‌جێبكه‌ن، ئه‌وه‌ش به‌هۆى فشارى ده‌ره‌كى و لاوازى كاندیدى پارتى بوو بۆ پۆستى سه‌رۆككۆمار.
به‌پێى زانیارییه‌كانى بوار نیوز، هه‌ر چه‌نده له رۆژى 9ى 1ى 2002، به‌شێكى ئه‌و رێككه‌وتنه پێشوه‌خته‌ى نێوان هه‌ریه‌ك له (بارزانى و سه‌در و حه‌لبوسى) له هه‌ڵبژاردنى ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان وه‌ك خۆى جێبه‌جێكرا، به‌ڵام ئه‌و سێ لایه‌نه له دوا كاته‌كان له‌سه‌ر دوو خاڵى نێو رێككه‌وتنه‌كه پاشگه‌ز بوونه‌وه.
به‌پێى زانیارییه‌كانى بوار نیوز، به پێى رێككه‌وتنه‌كه‌ى نێوان ئه‌و سێ لایه‌نه بڕیار بوو له‌یه‌كه‌م دانیشتدا ئه‌ندامانى هه‌رسێ فراكسیۆنه‌كه به ناو واژووى خۆیان وه‌ك گه‌وره‌ترین كوتله بۆ پێكهێنانى حكومه‌ت خۆیان رابگه‌یه‌نن، به‌ڵام مه‌سعود بارزانى، سه‌رۆكى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له‌و خاڵه پاشگه‌زبۆته‌وه، به سه‌درى و سونییه‌كانى راگه‌یاندووه، به‌هۆى ئه‌و فشاره ناوخۆیى و هه‌رێمییه‌كان ناتوانن ئه‌و كاره بكه‌ن.
بوار زانیویه‌تى، به پێى رێككه‌وتنى هه‌ر سێ لایه‌نه‌كه بڕیار بوو سه‌رۆكى په‌رله‌مان بۆ سوننه‌كان بێت و سه‌رۆك وه‌زیران بۆ سه‌درییه‌كان و سه‌رۆككۆمار بۆ پارتى، به‌ڵام به‌هۆى ئه‌وه‌ى كاندیدى پارتى هۆشیار زێبارى بووه، هه‌ر بۆیه له لایه‌ن سه‌درییه‌كانه‌وه ره‌تكراوه‌ته‌وه، به‌مه‌ش خاڵێكى دیكه‌ى ئه‌و رێككه‌وتنه پێشوه‌خته نه‌توانرا جێبه‌جێبكرێت.