گرنگ

چەند سەركردەیەكی یەكێتی ناڕازین لەكاندیدكردنی بەرهەم ساڵح


 

 

هۆشدارییان داوە بە بافڵ تاڵەبانی كە رەنگە پۆستی سەرۆك كۆمار لەدەست بدەن

بوارنیوز، تایبەت

چەند سەركردەیەكی یەكێتی نیشتمانی ناڕازین لەكاندیدكردنی بەرهەم ساڵح بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق‌و هۆشداریشیان داوەتە بافڵ تاڵەبانی، كە رەنگە ئەو پۆستە لەدەست بدەن.
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست بوارنیوز كەوتووە، لەكۆبوونەوەی رۆژی 10ی كانوونی دووەم چەند ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی یەكێتی ناڕازیبوونی خۆیان لەكاندیدبوونی بەرهەم ساڵح بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار راگەیاندووە.
هەر بەپێی زانیارییەكان، ئەو ئەندامانەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی، كە ناڕازیبوون بە كاندیدبوونی بەرهەم ساڵح بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق، هۆشداریشیانداوەتە بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتی، كە ئەگەر سووربن لەسەر كاندیدبوونی ناوبراو رەنگە یەكێتی پۆستی سەرۆك كۆمار لەدەست بدات.
ئەمە لەكاتێدایە، لەكۆبوونەوەی رۆژی 10ی كانوونی دووەم، بافڵ تاڵەبانی سووربوونی خۆی لەسەر كاندیدبوونەوەی بەرهەم ساڵح بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار راگەیاندووەو جەختیشیكردووەتەوە، تاكە كاندیدیان دەبێت بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار.
ماوەیەكە پارتی دیموكرات‌و یەكێتی لەگفتوگۆدان بۆ دیایكردنی كاندیدێك بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار، كە پشكی كوردە لە سێ‌ سەرۆكایەتییەكەی عێراق‌و پارتی ناڕازییە بە كاندیدكردنی بەرهەم ساڵح بۆ ئەو پۆستەو یەكێتیش تائێستا سوورە لەسەر كاندیدكردنی ناوبراو بۆ سەرۆك كۆماری نوێی عێراق.

 

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color