گرنگ

ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی: ئەوەی ڕوویدا لە پەرلەمانی عێراق هەروا بە ئاسانی تێپەڕ نابێت


 

 

"ئەوەی پارتی کردی کارێکی زۆر نامەعقول بوو"

بوانیوز، تایبەت
ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی ئاماژە بەوەدەکات ئەوەی دوێنێ‌ ڕوویدا لە پەرلەمانی عێراق هەروا بەئاسانی تێپەڕنابێت، چونکە هێندەی دیکە کێشەکانی عێراقی قوڵترکردەوەو لەڕێگەی پارتیشەوە کورد بوو بە بەشیک لەو کێشانە، بۆیە ناکرێت پارتی بەناوی کوردەوە بچێتە هاوکێشەیەکی سیاسی نێودەوڵەتییەوە کە ئەنجامەکەی خێری تێدانیە بۆ کورد.

ئاراس محەمەد ئاغا، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نشتیمانی کوردستان بە بوارنیوزی ڕاگەیاند: ئەوەی لە هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق ڕوویدا پێشتر پلانی بۆدارێژرابوو لەلایەن هەرسێ‌ لایەنی (حەلبوسی و سەدر و پارتی) کە ئەوەی پارتی کردی کارێکی زۆر نامەعقول بوو بۆ پەرتەوازەکردنی ناوماڵی کوردی لە کاتێکدا هەمیشە پارتی بانگەشەی ئەوی دەکرد کە لەگەڵ یەکڕیزی و یەک دەنگی کورددایە، بەڵام دوێنێ‌ ئەوەیان سەلماند نەک نایانەوێت کورد یەک دەنگ بێت، بەڵکوو کوردیان کردە بەشێک لەو کێشە قوڵەی کە لەعێراقدا هەیە.

 

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color