گرنگ

بافڵ تاڵەبانی، دەیەوێت هێزەکانی دژە تیرۆر بخاتە سەر یەکەی حەفتا، بەڵام ترسی لەکاردانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان هەیە


 

 

بوار نیوز، تایبەت
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست بوار نیوز کەوتووە، بافڵ تاڵەبانی دەیەوێت هێزەکانی دژە تیرۆری یەکێتی نیشتیمانی کوردستان کە ئێستا سەر بەدەزگای زانیارییە بکات بەهێزێکی سەربەخۆ لەچوار چێوەی هێزەکانی حەفتای پێشمەرگە، بەڵام ترسی لەکاردانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان هەیە.
بەپێی یاسای ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم، هێزەکانی دژە تیرۆر بەشێکن لەدەزگای زانیاری یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و لەلایەن هێزەکانی هاوپەیمانانەوە راهێنانیان پێکراوەو پڕ چەککراون، بەڵام ئێستا بەهۆی بوونی کێشە لەنێوان بەرپرسی دژە تیرۆرو بەرپرسی دەزگای زانیاری، بافڵ تاڵەبانی دەیەوێت بەجیاکردنەوەی دەزگای دژە تیرۆر کێشەی ئەو دوو بەرپرسە ئەمنییە چارەسەر بکات و دەزگای دژە تیرۆر لەچوار چێوەی هێزەکانی حەفتای پێشمەرگە رێکبخات، بەڵام ترسی لەکاردانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان هەیە، بەو پێیەی ئێستا هێزەکانی دژە تیرۆر بەپێی یاسا کارپێکراوەکانی هەرێم، ئەرکەکانی لەچوار چێوەی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمدایە، بەڵام یەکەی حەفتا هاوشێوەی یەکەی هەشتای هێزەکانی پێشمەرگە دوو هێزی حیزبین و لەچوار چێوەی لیوا هاوبەشەکانی پێشمەرگە رێکنەخراون.

 

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color