گرنگ

یەكێتی گومانی لە خۆكاندیكردنی حاكم رزگار هەیەو داوای روونكردنەوەی لێكردووە


 

 


بوارنیوز: تایبەت
یەكێتی نیشتمانی كوردستان گومانی لەخۆكاندیدكردنی حاكم رزگار بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار هەیەو لەو بارەشەوە داوای روونكردنەوەی لێكردووە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لەسەرچاوەیەكی تایبەت‌و ئاگاداری مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی دراوە بە بوارنیوز، گومانەكەی یەكێتی لەوەوە سەرچاوەی گرتووە، كە حاكم رزگار لەسەر راسپاردەی لایەنێكی تر خۆی كاندیدكردبێت بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار.
هەر بەپێی زانیارییەكان، لەو بارەوە بەرپرسانی یەكێتی پەیوەندییان بەحاكم رزگارەوە كردووەو داوای روونكردنەوەیان لەبارەی خۆكاندیدكردنی بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار كردووە.
حاكم رزگار، كە یەكێك بوو لەدادوەرەكانی دۆسییەی دادگایكردنی سەدام حوسێن سەرۆكی پێشووتری عێراق، رۆژی 11ی كانوونی دووەم رایگەیاند، وەك كاندیدێكی سەربەخۆ خۆی كاندید دەكات بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق.
چەند رۆژێكە پەرلەمانی عێراق دەرگای كردووەتەوە بۆ ئەو كەسانەی دەیانەوێت خۆیان بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار كاندید بكەن، كە ئەو پۆستە پشكی كوردە لە سێ‌ سەرۆكایەتییەكەی عێراق‌و یەكێتی وەك حیزبێكی سەرەكی هەرێم ئەو پۆستە بەمافی خۆی دەزانێت.

 

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color