گرنگ

لاهور شێخ جەنگی دەست بەجوڵەی نوێ‌ دەکات


 

 

بوارنیوز: تایبەت
لاهور شێخ جەنگی، کە بە بڕیاری مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی لە حیزبەکە دەرکراوە، دەستی بەجوڵەی نوێ‌ کردووەو دەیەوێت چەند دەزگایەکی میدیایی نوێ‌ دروست بکات.
بەپێی ئەو زانیارییانەی تایبەت دەست بوارنیوز کەوتووە، لاهور شێخ جەنگی دەستی بەچەند هەوڵێک کردووە، بۆ ئەوەی جوڵەیەکی نوێ بکات‌و سەرەتاش لەدروستکردنی چەند دەزگایەکی میدیاییەوە دەستپێدەکات.
هەر بەپێی زانیارییەکان، لاهور شێخ جەنگی داوای لەچەند رۆژنامەنووسێکی سلێمانی کردووە، بۆ ئەوەی پێشنیازی نوێی پێبدەن، ئەوەش لەپێناوی دروستکردنی چەند دەزگایەکی نوێی میدیایی.
لاهور شێخ جەنگی، پێشتر هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتمانی بوو، بەڵام لەمانگی 11ی ساڵی رابردووەوە، بە بڕیاری مەکتەبی سیاسی حیزبەکەی لەو پۆستە دوورخراوەتەوەو تەنانەت لەحیزەکەش دەرکراوە.
بڕیاری دەرکردنی لاهور شێخ جەنگی پەیوەندی بەوەوە هەیە، کە کێشەی لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتی هەبوو، کە کێشەکانیان تائێستاش بەردەوامی هەیە.

 

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color