گرنگ

بزانە پەرلەمانتارانی عێراق بۆ باشکردنی ژیانیان چەندییان پارە پێدەدرێت؟


 

 

هەر پەرلەمانتارێکی عێراق، مانگانە 23 ملیۆن دینار وەردەگرێت

بوار نیوز، تایبەت
هەر پەرلەمانتارێکی عێراق، مانگانە بڕی 23 ملیۆن دینار وەردەگرێت و لەگەڵ یەکەمین موچەی پەرلەمانتاریش بڕێک پارەی پێدەدرێت وەک هاوکاری بۆ باشکردنی ژیانی ئاسایی خۆی.

بوارنیوز لە پەرلەمانتارێکى خولى پێشووەوە وردەکارى بڕى مووچە و نەسرە و ئەو بڕەپارەیە ئاشکرا دەکات کە بەناوى باشکردنی ژیانیان دەدرێتە پەرلەمانتارانى عێراق.

بەپێى ئەو زانیارییانەى لە پەرلەمانتارێکى خولى چوارەمى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراقەوە بە بوارنیوز دراون ئەوە خراوەتەڕوو، "کاتێک پەرلەمانتارێک سوێندى یاسایى دەخوات و بە فەڕمى دەبێتە پەرلەمانتار ڕاستەوخۆ ژمارە حسابییەکى بۆ دەکرێتەوە کە مانگانە موچەو نەسرییەى ئەو پەرلەمانتارەى دەچێتە سەر، بەجۆرێک پەرلەمانتارانى خولى یەکەم لەگەڵ وەرگرتنى یەکەم مووچەى مانگانەیان بڕى (90) ملیۆن دینارییان بۆخراوەتە سەرژمارە حسابییەکەیان بەناوى باشترکردنى ژیان، بەڵام لە خولى سێیەم و چوارەم ئەو بڕە پارەیە کەمکرایەوە بۆ (60) ملیۆن دینار، بەڵام بەهۆى قەیرانى دارایییەوە بۆیان خەرجنەکرا".

ئاماژەى بەوەشکرد، "کۆى گشتى مووچەى هەرپەرلەمانتارێک مانگانە بڕى 23 ملیۆن دینارە، بەجۆرێک، مووچەى بنەڕەتى هەر پەرلەمانتارێک بریتیە لە شەش ملیۆن و 500 هەزار دینار، بۆ هەر پەرلەمانتارێکیش 16 کەسى وەک شۆفێرو پاسەوان بۆ دابیندەکرێت کە مووچەى مانگانەیان لەنێوان 950 بۆ ملیۆن و 50 هەزار دینارە ئەوەش بەپێى بارى خێزاندارى گۆڕانکارى بەسەردا دێت، هەر پەرلەمانتارێکیش مانگانە بڕى سێ ملیۆن دیناری پێ دەدرێت بۆ کرێى نیشتەجێبوون و شوققە".

ئەو پەرلەمانتارەى خولى چوارەم ئەوەشى خستەڕوو، پەرلەمانتارى واهەیە لەگەڵ شۆفێرو پاسەوانەکەى ڕێکدەکەوێت لە کۆى ملیۆنێک و 150 هەزار دینار بڕى 350 هەزار دینارى پێدەدات بەبێ ئەوەى دەوامى پێبکات و هیچ ئەرکێکى پێبسپێرێت ئەویش ڕازى دەبێت و ئەوەى دەمێنێتەوە پەرلەمانتارەکە بۆخۆى هەڵیدەگرێت.

 

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color