گرنگ

نهێنی خۆكاندیدكردنی رێبوار ئەوڕەحمان بۆ سەرۆك كۆمار


 

 

بوارنیوز: تایبەت
سەرچاوەیەكی تایبەتی جوڵانەوەی نەوەی نوێ‌، نهێنی خۆكاندیدكردنی رێبوار ئەوڕەحمان بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق ئاشكرادەكات.
سەرچاوەكە، كە داوای كرد ناوی بڵاونەكرێتەوە تایبەت بە بوارنیوز ئاشكرایكرد، نهێنی خۆكاندیدكردنی رێبوار ئەوڕەحمان ئەوەیە، كە ئەندامانی جوڵانەوەی نەوەی نوێ‌ بیانوویان لەبەردەست بێت بۆ بەشداری لەپرۆسەی دەنگدان بەسەرۆك كۆماری عێراق.
سەرچاوەكە ئاشكراشیكرد، بەرپرسانی جوڵانەوەی نەوەی نوێ‌ لەڕێگەی بەشداری ئەندامانی جوڵانەوەكەیان لەپرۆسەی دەنگدان بەسەرۆك كۆماری نوێی عێراق، دەتوانن مامەڵە بە دەنگی پەرلەمانتارەكانیان بكەن‌و ئەو كاندیدەی بیانەوێت دەنگی پێبدەن.
ئەمە لەكاتێكدایە، پێشتر جوڵانەوەی نەوەی نوێ‌ رایگەیاندووە، بەشداری حكومەتی "پشك پشكێنە"ی عێراق ناكەن‌و وەك لایەنێكی ئۆپۆزسیۆن دەچنە پەرلەمانەوە.
سەرچاوەكە وتیشی: لەپرۆسەی دەنگدان بۆ كاندیدی سێ‌ سەرۆكایەتییەكەی پەرلەمانی عێراق جوڵانەوەی نەوەی نوێ‌ هەمان سیناریۆی پیادەكرد، ئەوەش بەكاندیدكردنی سروە عەبدولواحید بۆ پۆستی جێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمان‌و لەو رێگەیەوە بەشداری پرۆسەی دەنگدانیان كردو دەنگیان بەكاندیدە دیاریكراوەكانی سەرۆكایەتی پەرلەماندا.
رێبوار ئەورەحمان ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەفراكسیۆنی جوڵانەوەی نەوەی نوێ‌، رۆژی پێنج شەممە 13ی كانوونی دووەم لەكۆتا ساتەكانی داخرانی دەرگای خۆپاڵاوتن، خۆی بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق كاندید كرد.

 

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color