گرنگ

كێشە بۆ ئامادەكارییەكانی كۆنفرانسی نیشتمانی گۆڕان دروست دەبێت


 
بوارنیوز: سلێمانی
كێشە بۆ ئامادەكارییەكانی كۆنفرانسی نیشتمانی بزووتنەوەی دروست بووە، كە بڕیارە لەكۆتایی ئەم مانگە لەشاری سلێمانی ببەسرێت.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لەسەرچاوەیەكی ئاگاداری ناو گۆڕان دراوە بە بوارنیوز، ئەو لیژنەیەی راسپێراوە بۆ ئامادەكارییەكانی كۆنفرانسی نیشتمانی گۆڕان پێیانوایە دەسەڵاتی گۆڕانكارییان لە دەستووری ناوخۆیی گۆڕان‌و گوتاری سیاسی گۆڕان هەیە، بەڵام جڤاتی نیشتمانی ئەوە رەتدەكاتەوە.
هەر بەپێی زانیارییەكان، بەو هۆی ئەو جیاوازی بۆچوونە، كە لەنێوان لیژنەی ئامادەكاری كۆنفرانس‌و جڤاتی نیشتمانی گۆڕان هەیە، كێشە بۆ ئامادەكارییەكانی كۆنفرانسەكە هاتووەتە پێشەوەو كارەكان وەك پێویست نەچووەتە پێشەوە.
زانیارییەكان باس لەوە دەكەن، كە ئەندامانی جڤاتی نیشتمانی ئەو لیژنەیان راسپاردووە تەنیا بۆ ئامادەكارییەكانی كۆنفرانس‌و نابێت دەست لە هەندێك كاری تر وەردەن، كە لەدەسەڵاتی ئەواندا نییە.
مانگی دوانزەی ساڵی رابردوو، جڤاتی نیشتمانی گۆڕان بڕیاریدا لە 26ی كانوونی دووەم كۆنفرانسی نیشتمانی ئەنجامبدرێت‌و دواتریش بە بڕیاری جڤاتەكە لیژنەیەكی حەوت كەسی بۆ ئامادەكاری كۆنفرانس پێكهێنرا.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color