گرنگ

پارتی پەیامێكی نوێ‌ ئاراستەی یەكێتی دەكات


 

 

بوارنیوز: تایبەت
پارتی دیموكرات لەبارەی كاندیدی سەرۆك كۆماری عێراق، پەیامێكی نوێی ئاراستەی یەكێتی نیشتمانی كردووە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی تایبەت دەست بوارنیوز كەوتووە، ناوەڕۆكی پەیامەكەی پارتی بۆ یەكێتی خۆی لەوەدا دەبینێتەوە، كە ئەگەر بەرهەم ساڵح لەكاندبوونی سەرۆك كۆمار بكشێننەوە، ئەوان ئەوانیش كاندیدەكەی خۆیان دەكشێننەوە.
هەر بەپێی زانیارییەكان، لەپەیامەكەدا ئەوەش هاتووە، كە ئەوان تائێستاش ئامادەن بۆ رێككەوتن لەگەڵ یەكێتی، بۆ ئەوەی بەكاندیدێكی هاوبەشەوە بچنە كێبڕكێی بەدەستهێنانی پۆستی سەرۆك كۆمار.
ئەمە لەكاتێكدایە، یەكێتی نیشتمانی بەرهەم ساڵحی بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق كاندید كردووەو پارتیش ناڕازییە لەكاندیدبوونی ناوبراو، بۆیە لەبەرانبەر ئەودا هۆشیار زێباری بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار كاندید كردووە.
زانیارییەكان باس لەوەش دەكەن، بۆ تاوتوێكردنی پەیامەكەی پارتی، بڕیارە ئەمشەو "شەوی شەممە 15ی كانوونی دووەم" مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كۆببێتەوەو بڕیاری یەكلاكەرەوە لەو بارەوە بدات.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color