گرنگ

حکومەتی هەرێم، لەموچەی کارمەندانی ئاسایش، قەرەبووی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی هەولێر دەکاتەوە


 

 

بوار نیوز، تایبەت
حکومەتی هەرێم، لەموچەی کارمەندانی ئاسایش، قەرەبووی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی هەولێر دەکاتەوە.
بەپێی زانیارییەکانی بوار نیوز، حکومەتی هەرێمی کوردستان، مەبەستی قەرەبوو کردنەوەی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی هەولێر بەشێک لە موووچەی مانگی دوازدەی کارمەندانی ئاسایشی بڕیوە.

بەپێی زانیارییەکانی بوار نیوز، هەرکارمەندێکی ئاسایش بڕی 10 هەزار دینار لە مووچەکەی بڕدراوە. بڕینی موچەی کارمەندانی ئاسایش بەپێی ڕیزبەندی پلەکانیان بووە، واتە رێژەی بڕینی موچەی کارمەندێک بۆ کارمەندێکی دیکە جیاواز بووە. ڕێژەی بڕینی مووچەکەش لە 10ھەزار دینار دەستی پێکردووە تا 50 هەزار دینار.

دەزگای ئاسایشی هەرێم نزیکەی 13 هەزار کارمەندی هەیە، بەهۆی جیاوازی پلەی کارمەندانی دەزگای ئاسایشی هەرێم ناتوانرێت بەوردی ئەو بڕە پارەیە دەستنیشان بکرێت کە لە موچەی کارمەندانی ئەو دەزگایە بڕدراوە.

 

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color