گرنگ

کارمەندانى کەناڵى ئایپڵەس ڕوو لە دەزگا راگەیاندنەکانى پارتى دەکەن


 
بوارنیوز، تایبەت
کارمەندانى کەناڵى ئایپڵەس ڕوو لە دەزگا راگەیاندنەکانى پارتى دەکەن.
کەناڵى ئایپڵەس لە لایەن لاهور جەنگى هاوسەرۆکى پێشووى یەکێتى دامەزرێندرا، بەڵام بەهۆی ڕوداوە ناوخۆییەکانی یەکێتی نیشتیمانییەوە لەدوای 8ی تەموز دەستی بەسەردا گیراو تا ئێستا بەڕوونی نازانرێت ئەو کەناڵە دەکرێتەوە یاخود بەیەکجاری دادەخرێت، بەڵام ئەوەی ڕوونە کارمەندانی ئەو کەناڵە پەیتا پەیتا کەناڵەکە جێدەهێڵن و ڕوو لەکەناڵەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکەن.
بەپێی زانیارییەکانی بوار نیوز، تا ئێستا بەڕێوەبەری کەناڵەکەو بیست کارمەندی دیکەی ئەو کەناڵە لەتەلەفزیۆنی روداوی پارتی دیموکراتی کوردستان دەستیان بەکارکردووەو لەو کەناڵە وەرگیراون.
بەپێی ئەو زانیارییانەى لە کارمەندێکى کەناڵی ئاى پڵەسەوە بە بوارنیوز دراون ئەوە خراوەتەڕوو، تائێستا ئەوە بۆ کارمەندانى ئاى پڵەس یەکلایى نەکراوەتەوە ئاخۆ کەى ئەو کەناڵە دەکەوێتە کار و بە چ شێوازێک پەخش دەکات، چونکە تائێستا بەشێک لە کارمەندەکانى ئەو کەناڵە ڕۆژانە دەچنە دەوام و خۆیان بە چەند کارێکى لاوەکییەوە سەرقاڵ دەکەن بەبێ ئەوەى هیچ ئەجێندایەکى ڕوونیان لەبەر دەست بێت.
بەپێی وتەی ئەو کارمەندەی کە قسەی بۆ بوار کردووە، تائێستا مووچەى سەرجەم کارمەندەکانی ئەو کەناڵە بەردەوامە کە لە بووە کەناڵەکە ماونەتەوە.
ئەو کارمەندەى کەناڵى ئایپڵەس ئەوەشى ڕوونکردەوە، لە دواى دەست بەسەرداگرتنى کەناڵی ئایپڵەس، ئیدارەى گشتى یەکێتى لە ڕێگەى کەسێک بەناوی (ئەحمەد نەجم) سەرپەرشتى کارمەندانى ناو کەناڵەکە دەکرێت و هەر ئەویش مووچەکانیان بۆ دەهێنێت.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color