![🔹](https://static.xx.fbcdn.net/images/emoji.php/v9/tf3/1/16/1f539.png)
ئایا منداڵەکەت لە پڕ رەنگی ددانەکانی گۆراوە؟!
![🔹](https://static.xx.fbcdn.net/images/emoji.php/v9/tf3/1/16/1f539.png)
دیاردەیەکی باو کە زۆربەی خەلک لای بۆتە پرسیار لە پڕ گۆرینی رەنگی ددانەکانە،ئەم حالەتەش بە شێوەیەکی بەرچاو و دیار لە منداڵاندا ھەستی پێدەکرێ و کاریگەری ئەم دەرمانانەیان زیاتر لەسەردەکەوێ ...بۆچی؟!
![🔻](https://static.xx.fbcdn.net/images/emoji.php/v9/t9c/1/16/1f53b.png)
چونکە ددانی منداڵ لە تەمەنی گەشەکردن و دروست بوونی پێکھاتەکانیدایە و پێویستە بە ئاگاداری و لە ژێر رێنمایی پزیشکی پسپۆر دەرمان بۆ بەکاربھێنرێ وەرگرتنی بڕێکی زۆر لە م ماددانە کاریگەری خرپیدەبێت لەسەر تەندروستی جەستە بە گشتی .
![🔺](https://static.xx.fbcdn.net/images/emoji.php/v9/t1b/1/16/1f53a.png)
لەگەڵ ئەوەی دەرمانەکانی وەک شروب و قەترەی ئاسن و ڤایتامینەکان ئەم کاریگەرییە لاوەکیەیان ھەیە لەسەر ددانەکان بەڵام لە کاتی کەمی ماددەی ئاسن یاخود ڤایتامینەکان کاریگەری نەرێنی دەردەکەوێ لەسەر ددانەکان و تەواوی جەستە و ددانەکان پێکهاتەیان لاواز دەبێ و بەرەو گۆرانی رەنگ دەچن بۆیە ناچارین ئەم ماددانە بەکار بھێنین بە رێژەیەکی تەندروست و پێویست کە پزیشک ڕێژەکەی دیاری دەکات
بۆ ئەوەی ئەم کاریگەریە خراپەی گۆرانی رەنگی ددانەکان و خراپبوونیان کەم بکەینەوە ، دەکرێ چەند رێگایەکی خۆپارێزی بەکاربھێنین..
![🔶](https://static.xx.fbcdn.net/images/emoji.php/v9/t70/1/16/1f536.png)
رێگاکانی خۆ پارێزی چین؟
١-دەتوانرێ قەسەب بۆ خواردنەوەی شروبی ئاسن وڤایتامینەکان و دەرمانەکانی ھاوشێوەی بەکاربھێنرێت تاکو بەر رووی ددانەکان نەکەوێ و زیانیان پێ نەگات و تێک نەچن .
٢- دەکرێ دوای پێدانی ئەو دەرمانانە، راستەو خۆ ددانەکان بشۆردرێن و رووی ددانەکان پاک بکەیتەوە بۆ ئەوەی ئەم دەرمانانە بەسەر رووی ددانەکان نەمێنێتەوە
.۳ـ سرنجی تایبەت بە پێدانی دەرمان هەیە لە دەرمانخانەکان و دەتوانرێ بەکاربهێنرێ.
چارەسەرەکان چین؟
![🔶](https://static.xx.fbcdn.net/images/emoji.php/v9/t70/1/16/1f536.png)
ددان شۆردن لە ماڵەوە بە فڵچەی ئاسایی وهەویری ددان ئەگەر ئەمە کاریگەری نەبوو و رەنگەکە لانەچوو،پێویستە سەردانی پزیشکی ددان بکەیت و لای ئەو ددانەکان پاک بکەیتەوە و رەنگەکەی لاببەیت.
د.تروسکە عبداللە
بەهیوای سود
![🌸](https://static.xx.fbcdn.net/images/emoji.php/v9/tf0/1/16/1f338.png)