گرنگ

وردەکاری گۆڕینی سەرۆک شارەوانییەکانی سنوری هەولێر


 

بوار نیوز، تایبەت
سێ بەڕێوەبەری شارەوانی لە کارەکانیان دوور دەخرێنەوەو بەشێکی دیکەشیان دەگۆڕدرێن.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی شارەوانی تایبەت بە بوارنیوزی راگەیاند: بە بڕیاری وەزیری شارەوانی، سەرۆکی شارەوانی هەر شەش شارەوانییەکەی هەولێرو بەرێوەبەرایەتییەکانی خزمەتگوزاری پارکەکان دەگۆڕدرێن.

ئەو سەرچاوەیە وتیشی: هەریەکە لە بەڕێوەبەری شارەوانیکانی ١و ٤ و ٦ لە کارەکانیان دوور دەخرێنەوەو لەبەرامبەردا بەڕێوەبەری شارەوانی دوو دەچێتە جێگەی شارەوانی چوار و بەڕێوەبەری شارەوانی سێ دەچێتە جێگەی شارەوانی یەک.

ئەو سەرچاوەیە زیاتر وتی: بەڕێوەبەری فەرمانگەی خزمەتگوزاری ژینگە پارێزی لە کارەکەی دوور دەخرێتەوەو جێگرەکەی بە شێوەی کاتی شوێنەکەی پڕدەکاتەوە دواتر کەسێکی تر بە فەرمانی لە شوێنی بەڕێوەبەری فەرمانگەی خزمەتگوزاری ژینگە پارێزی دادەندرێت.

بەپێی زانیارییەکان ئەم گۆڕانکارییانە بەڕێوەبەرەکانی ئەندازەی پارکەکان و بەڕێوەبەری فەرمانگەی پارکی سامی عەبدولرحمانیش دەگرێتەوەو کەسی تر لە شوێنەکانیان دادەندریت.

هەر بەپێی زانیاریەکان ژمارەیەک فەرمانبەری شارەوانییەکان لەسەر دەستێوەردان لە کاروباری شارەوانییەکان لە شوێنەکانی خۆیان گواستراونەتەوە.

سەرچاوەکەی وەزارەتی شارەوانی ئەوەشی خستەڕوو: ئەنجامدانی ئەم گۆڕانکارییانە پەیوەندی بە تێوەگڵانی ئەو کەسانە هەیە لە گەندەڵی.

 

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color