گرنگ

بەرهەم ساڵح، لەرێگەی میدیا سێبەرەکانییەوە دەست بە هەڵمەتێکی میدیایی دەکات


 

بوارنیوز، تایبەت
بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق دەستی بە هەڵمەتێکی میدیایی کردووە، ئەوەش لە پێناوی فشارکردن لە سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، تا وەک کاندیدی فەرمی حیزبەکەی رایبگەیەنن‌و بە تەواوی پشتگیری بکەن.

بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست بوارنیوز کەوتووە، بەرهەم ساڵح بەرپرسانی سەرجەم ئەو دەزگا راگەیاندنانەی خۆی پشتگیری ماددییان دەکات ئاگادار کردووەتەوە، کە دەست بە هەڵمەتێکی میدیایی بکەن.
هەر بەپێی زانیارییەکان، بەرهەم ساڵح دەیەوێت لەو رێگەیەوە فشار لەسەر هاوسەرۆک‌و مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی دروست بکات، تا وەک کاندیدی حیزبەکەی بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار رایبگەیەنن‌و بە تەواوی لە میدیا فەڕمییەکانی حیزبەکەوە پشتگری بکەن.
ئەمە لە کاتێکدایە، یەکێتی بەرهەم ساڵحی بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار کاندید کردووە، بەڵام بەهۆی کاندید بوونی لەتیف رەشید هاوسەری شاناز ئیبراهیم ئەحمەد کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتی بۆ هەمان پۆست، گومانی بۆ دروست بووە، کە یەکێتی بەتەواوی پشتگیری نەکەن.
بەرهەم ساڵح جگە لەوەی گومانی لە کاندیدبوونی لەتیف رەشید هەیە، ئێستا رووبەڕووی ڤیتۆی پارتی دیموکراتی کوردستانیش بووەتەوەو ئەوەش وای کردووە، کە ترسی زیاتری بۆ دروست بێت بۆ سەرۆک کۆماری عێراق هەڵنەبژێرێتەوە.

 

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color