گرنگ

لەبەرامبەر پەراوێزخستنیان، چەند ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی نامەیەکی ناڕەزایی ئاراستەی بافڵ تاڵەبانی دەکەن


 

 

بوارنیوز، تایبەت
چەند ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی نامەیەکی ناڕەزاییان گەیاندووەتە بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی حیزبەکەیان.
یەکێک لەو ئەندامانەی سەرکردایەتی، کە داوای کرد ناوی بڵاونەکرێتەوە بە بوارنیوزی راگەیاند، لە نامەکەیاندا ناڕەزایی ئەوەیان بە بافڵ تاڵەبانی گەیاندووە، کە ئەنجوومەنی سەرکردایەتی یەکێتی بەتەواوی پشتگوێ‌ خراوە.
ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی یەکێتی راشیگەیاند، لە نامەکەدا داوا لە بافڵ تاڵەبانی وەک هاوسەرۆکی یەکێتی کراوە بۆ بڕیارەکانی بگەڕێتەوە بۆ ئەنجوومەنی سەرکردایەتی یەکێتی، ئەوەش وەک باڵاترین ئۆرگانی بڕیاردانی ناو یەکێتی.
ئەم نامەیە لە کاتێکدایە، لە دوای رووداوەکانی هەشتی تەموز، کە تەقینەوەی نێوان هاوسەرۆکانی یەکێتی بوو، ئەنجوومەنی سەرکردایەتی ئەو حیزبە هیچ کۆبوونەوەیەکی نەکردووەو بەو هۆیەشەوە رەخنەیەکی زۆر لەو ئۆرگانەی یەکێتی گیراوە.

 

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color