تەنیا %5ی به‌رهه‌مهێنانى کاره‌باى هه‌رێم له ده‌ست حکومه‌تدایە
بوار نیوز، تایبه‌ت
به‌پێى زانیارییه‌کانى بوار نیوز به‌هۆى ناکۆکى و کێبڕکێ له نێوان سێ کۆمپانیاى نزیک لە پارتى و یه‌کێتیى تاوه‌کو ئێستا پرسى دابه‌شکردنى کاره‌باى هه‌رێم به که‌رتى تایبه‌ت یه‌کلانه‌کراوه‌ته‌وه.
به‌پێى زانیارییه‌کانى بوار نیوز، بڕیاربوو له 15ى ئه‌م مانگه، وه‌زاره‌تى کاره‌باى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ته‌نده‌رى وه‌رگرتنى دابه‌شکردنى کاره‌با به که‌رتى تایبه‌ت رابگه‌یه‌نێت، به‌ڵام به‌هۆى ناکۆکى و کێبڕکێ له نێوان سێ کۆمپانیاى نزیک له پارتى و یه‌کێتیى و قه‌رزه‌کانى هاوبه‌شانى کاره‌با تاوه‌کو ئێستا ئه‌و پرسه یه‌کلانه‌کراوه‌ته‌وه.
بوار زانیویه‌تى، کۆمپانیاى قه‌یوان له رێگه‌ى ئه‌و پڕۆپۆزه‌ڵ و ته‌نده‌ره‌ى پێشکه‌شى کردووه داواى کردووه ته‌واوى دابه‌شکردنى کاره‌بای هەرێم به ئه‌وان بدرێت، له به‌رامبه‌ردا کۆمپانیاى کار تەنیا داواى پارێزگاى هه‌ولێر و دهۆکییان کردووه و له ئێستاشدا ستێر گروپ داواى پارێزگاى هه‌ولێر ده‌کات.
هه‌ربه پێى زانیارییه‌کان، یه‌کێک له کێشه‌کانى دیکه‌ى یه‌کلانه‌کردنه‌وه‌ى پرسى کاره‌با به که‌رتى تایبه‌ت بوونى ناکۆکییه له نێوان کۆمپانیاکانى که‌رتى تایبه‌ت و وه‌زاره‌تى کاره‌با، چونکه وه‌زاره‌تى کاره‌با داوا ده‌کات ئه‌و قه‌رزه‌ى حکومه‌تى هه‌رێم له‌سه‌ر هاوبه‌شانى کاره‌با هه‌یه‌تى دواى پێدانى دابه‌شکردنى کاره‌با به که‌رتى تایبه‌ت کۆمپانیاکان پاره قه‌رزه‌که وه‌رگرن له‌به‌رامبه‌ردا کۆمپانیاکانى که‌رتى تایبه‌تیش ره‌تیده‌که‌نه‌وه.
به‌پێى به‌دواداچوونه‌کانى بوار، حکومه‌تى هه‌رێم و وه‌زاره‌تى کاره‌باى حکومه‌تى هه‌رێم له ئێستادا خاوه‌نى ته‌نها له‌سه‌دا 5ى به‌رهه‌مهێنانى کاره‌بایه ئه‌ویش به‌هۆى بوونى چه‌ند وێستگه‌یه‌کى بچووکى وه‌ک دوکان و ده‌ربه‌ندیخان و چه‌ند وێستگه‌یه‌کى هه‌ڵمى بچووک، وێستگه گه‌وره‌کان له لایه‌ن کۆمپانیاکانى که‌رتى تایبه‌ت خاوه‌ندارییه‌تى ده‌کرێت که بریتین له کۆمپانیاى ماس و قه‌یوان و کار.