گرنگ

موسەننا ئەمین: ئەگەر یەکێتی و پارتی لەسەر پۆستی سەرۆک کۆمار نەگەنە رێککەوتن، ئەوا پێگەی کورد لەبەغدا لاواز دەبێت


 

 

بوارنیوز، تایبەت
پەرلەمانتارێکى یەکگرتووى ئیسلامى ئاماژە بەوەدەکات ناکریت یەکێتى و پارتى پێکەوە حوکمى هەرێمى کوردستان بکەن، بەڵام لە بەغدا یەکێکیان لەدەسەڵات و یەکێکى دیکەشیان ئۆپۆزسیۆن بێت، چونکە ململانێی یەکێتى و پارتى لەسەر پۆستى سەرۆک کۆمار دەرەنجامێکی باشی نابێت بۆ حوکمڕانى هەرێم.

موسەنا ئەمین، پەرلەمانتارى یەکگرتووى ئیسلامى لە ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق بە بوارنیوزى راگەیاند: پۆستى سەرۆک کۆمار پشکى کوردەو دەبێت جۆرێک لە تەوافوق و ڕێککەوتن هەبیت بۆ پڕکردنەوەى ئەو پۆستە، بەڵام پێمان وایە ململانێی یەکێتى و پارتى لە بەغدا لەسەر ئەو پۆستە کارێکى باش نییە، لەکاتێکدا ئەو دوو هێزە پێکەوە حوکمى کوردستان دەکەن. پێویستە لە بەغداش پێکەوە کاربکەن.

ئەو پەرلەمانتارەى یەکگرتوو لە ئەنجومەمى نوێنەرانى عێراق ئەوەشى خستەڕوو، ئەگەر یەکێتى و پارتى ڕێک نەکەون ئەوا پێگەى کورد لە بەغدا زۆر لاواز دەبێت و هۆکارێکیش دەدەن بەدەست لایەنەکانى دیکەوە بۆ ئەوەى نکۆڵى لە مافە دەستورییەکانمان بکەن ئەوەش مەترسییەکى جدییە، لەکاتێکدا بەگوێرەى زانیارییەکانمان تائێستا یەکێتى و پارتى نەگەیشتوونەتە ڕیککەوتن بۆیە ئەگەر نەگەنە رێککەوتن ئەوا لەپەرلەمان بەدەنگدان ئەو بابەتە یەکلایى دەکرێتەوە.

 

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color