ئه‌نجومه‌نى وەزیرانی هه‌رێمى کوردستان بێ هیوا بووه له ناردنى 200 ملیاره‌که‌ی بەغدا
ئه‌گه‌رى هه‌یه لێبڕینى موچه ده‌ستپێبکاته‌وه
بوار نیوز، تایبه‌ت
به‌پێى به دواداچوونه‌کانى بوار نیوز، له کۆبوونه‌وه‌ى هه‌فته‌ى رابردووى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان باسى له بڕینى 200 ملیاره‌که‌ى به‌غدا کردووه‌و بێ هیوا بووه له ناردنى ئه‌و بڕه پاره‌یه.
به‌پێى به دواداچوونه‌کانى بوار، له کۆبوونه‌وه‌ى رۆژى چوارشه‌ممه، 23ى شوباتى 2022، ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران هه‌رێمى کوردستان، باس له راگرتنى ئه‌و 200 ملیار دیناره کراوه، که له کۆتایى 6 مانگى رابردووى پارساڵ له لایه‌ن به‌غداوه بۆ هه‌رێمى کوردستان ده‌نێردرا.
بوار زانیویه‌تى، له کۆبوونه‌وه‌که‌دا باس له راگرتنى ئه‌و بڕه پاره‌یه کراوه بۆ ساڵى 2022، هه‌ربۆیه‌ش حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان بۆ ته‌واوکردنى موچه‌ى مانگى 1ى ساڵى 2022 پشتى به‌داهاتى نه‌وتى مانگى شوبات به‌ستووه.
بوار زانیویه‌تى، دواى نه ناردنى 200 ملیاره‌که دووباره کورتهێنان له بودجه‌ى هه‌رێمى کوردستان دروست ده‌بێته‌وه، ئه‌مه‌ش وا له حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان دەکات، له ماوه‌ى چه‌ند رۆژى داهاتوو بۆ دابه‌شکردنى موچه‌ى مانگى شوبات سیناریۆى نوێ تاوتوێ بکات.
بوار زانیویه‌تى، یه‌کێک له سیناریۆیه‌کان گه‌ڕانه‌وه‌ى بڕیارى لێبڕینى به‌شێک له موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانه، یاخود دواخستنى دابه‌شکردنى موچه له 30 رۆژ جارێک بۆ 40 بۆ 45 ڕۆژ.