گرنگ

ئەنجومەنی وەزیران، بڕێک پارەی بۆ دابەشکردنی مووچە دابین کرد


 

 

بوار نیوز، تایبەت
بەپێی زانیارییەکانی بوار نیوز، ئەمڕۆ دووشەممە، ٢٨ی شوبات، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم، بڕێک پارەی بۆ وەزارەتی دارایی ناردووەو بەرپرسێکی ئەو وەزارەتەش ئاشکرای دەکات دابینکردنی ئەو بڕە پارەیە بۆ دەستکردنە بەدابەشکردنی موچەی فەرمانبەران.

بەرپرسێکی وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم، بە بوارنیوزی راگەیاند: ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم، بڕێک پارەی بە مەبەستی ئامادەکاری بۆ دەستپێکردنی دابەشکردنی مووچە رەوانەی وەزارەتی دارایی کردووە، بەڵام تا ئێستا هیچ بڕیارێک نەدراوە کەی و چ رۆژێک مووچە دابەش بکرێت.
ئەو بەپرسەی وەزارەتی دارایی وتیشی: پارەکە گەیشتۆتە وەزارەت و لە ئێستاشدا سەرۆکایەتییەکانی هەرێم و ئەنجومەنی وەزیران و ئەنجومەنی دادوەری لە کۆبوونەوەدان کە بەشێکی کۆبوونەوەکە تایبەتە بە بڕیاردان لەسەر چارەنوسی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color