چوارشه‌ممه بڕیار له‌سه‌ر دابه‌شكردنى موچه ده‌درێت
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له رێكخستنه‌وه‌ى باج و رسومات كراوه
بوار نیوز، تایبه‌ت
ئه‌نجومه‌نى باڵاى ئابوورى هه‌رێمى كوردستان له كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆیدا له‌باره‌ى پرسى لێبڕینى موچه هیچ بڕیارێكى نه‌داو گفتووگۆكردن له‌سه‌ر ئه‌و پرسه بۆ دانیشتنى داهاتووى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران هه‌ڵگیرا.
به‌پێى زانیارییه‌كانى بوار نیوز، له كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ، شه‌ممه، 5ى 3ى 2022، ئه‌نجوومه‌نى باڵاى ئابوورى هه‌رێمى كوردستان هیچ بڕیارێك له‌سه‌ر چۆنیه‌تى دابه‌شكردنى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران نه‌دا، به‌ڵكو كۆبوونه‌وه‌كه تایبه‌ت كرا به گفتووگۆكردن له‌سه‌ر پرسى رێكخستنه‌وه‌ى باج و رسومات و دابه‌شكردنى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران له رێگاى كریدیت كارت.
بوار زانیویه‌تى، شێوازى دابه‌شكردنى پرسى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران له كۆبوونه‌وه‌ى داهاتووى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران، رۆژى چوارشممه، 9ى 3ى 2022 بڕیارى له‌سه‌ر ده‌درێت .
هه‌ربه‌پێى زانیارییه‌كان، پرسى لێبڕینى موچه له قۆناغى ئێستادا ناگه‌ڕێته‌وه، به‌ڵكو حكومه‌ت (40-45) رۆژ جارێك موچه دابه‌شبكرێت تاوه‌كو ئه‌وكاته‌ى هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌غدا ده‌گاته رێككه‌وتن.