گرنگ

سی ملیار دینار بۆ چارەسەرکردنی کێشەی دابەشکردنی نیوە مووچەی سلێمانی تەرخانکرا


 

سی ملیار دینار بۆ چارەسەرکردنی کێشەی دابەشکردنی نیوە مووچەی سلێمانی تەرخانکرا

بوار نیوز، تایبەت
ئەنجوومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێم، بڕیاریدا بە تەرخانکردنی 30 ملیار دینار، بۆ مووچەی ئەو وەزارەت و دەستانەی لە پارێزگای سلێمانی نیوە مووچەیان وەرگرتبوو.
پێش دەسپێکردنی پشووی نەورۆز، مووچەی مانگی کانوونی دووەم دابەشکرا، بەڵام بەشێک لە مووچە خۆران لە پارێزگای سلێمانی تەنها نیوە مووچەیان پێدرا، بەهۆی نەبوونی پارەی بەردەست بۆ مووچە.
لە کاتی دابەشکردنی نیوە مووچە، بە مووچە خۆران وترا کە دوای پشووی نەورۆز نیوەکەی تری مووچەیان پێ دەدرێت.

سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی وەزیران بە بوارنیوزی راگەیاند: بڕیاردراوە بڕی ٣٠ ملیار دینار، بۆ چارەسەر کردنی کێشەی ئەم نیو مووچەیە بنێردرێت بۆ پارێزگای سلێمانی.

 

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color