گرنگ

یەکێتی، ترسی هەیە لە رێککەوتنی تورکیا و پارتی لەبارەی غازی سروشتی ناوچەی سەوز


 
یەکێتی، ترسی هەیە لە رێککەوتنی تورکیا و پارتی لەبارەی غازی سروشتی ناوچەی سەوز
بوار نیوز، تایبەت
بەپێی زانیارییەکانی بوار نیوز، پارتی دیموکراتی کوردستان، لەڕێگەی شێخ بازەوە پێشنیاری فرۆشتنی غازی سروشتی چەمچەماڵ ڕەتدەکاتەوە.
شێخ باز شێخ ڕەئوف، لەسەر داوای پارتی دیموکراتی کوردستان لە ڕێگەی بریکاری وەزیری سامانە سروشتییەکان پێشنیازی دروستکردنی بۆڕی غازی سروشتی بۆ تورکیا خستووەتە بەردەم بەرپرسانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان.
بەپێی زانیارییەکانی بوار نیوز، شێخ باز پێشنیاری ئەوەی بۆ یەکێتی نیشتیمانی کردووە، کە داهاتی بۆڕی غازی سروشتی هەرێم نیوەی دەدات بە یەکێتی نیشتیمانی ئەگەر ئەوان ڕەزامەندی نیشان بدەن بۆ دروستکردنی بۆڕی غازی سروشتی هەرێم. بەڵام یەکێتی ئەو پێشنیارەی ڕەتکردووەتەوە.
بەپێی زانیارییەکانی بوار، بەرپرسانی یەکێتی وەڵامی پێشنیارەکانی شێخ بازیان داوەتەوەو وتویانە دروستکردنی بۆڕی غازی سروشتی هەرێم لەو کاتەدا بە پێویست نازانن.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color