گرنگ

وردەکاری فرۆشتنی نەوتی هەرێم، لە ماوەی سێ مانگی ڕابردوو


 
وردەکاری فرۆشتنی نەوتی هەرێم، لە ماوەی سێ مانگی ڕابردوو
هەرێم ٣٨ ملیۆن بەرمیل نەوتی فرۆشتووەو بۆ هەر بەرمیلێک تەنیا ٢٢ دۆلاری بۆ ماوەتەوە
بوار نیوز، تایبەت
لە سەرەتای ئەمساڵ تا ئەمڕۆ، وەزارەتی سامانە سروشییەکان ٣٨ ملیۆن و ١٣٥ هەزارو ٣٨٣ بەرمیل نەوتی لەڕێگەی بۆڕییەوە فرۆشتووە.
*کۆی گشتی پارەی فرۆشتنی نەوت لە سەرەتای ئەمساڵ تا ئەمڕۆ، بڕی، یەک ملیارو ٨٣٣ ملیۆن و ٣٢٤ هەزارو ٦٢٠ دۆلار بووە، واتە تێکڕای فڕۆشتن بۆ هەر بەرمیلێک نەوت ٤٨ دۆلارو ٩٦ سەنت بووە.
*لەفرۆشتنی ٣٨ ملیۆن بەرمیل نەوت، لەماوەی سێ مانگدا، دوای دەرهێنانی شایستەی کۆمپانیاکان و کرێی بۆڕی تەنیا ٨٤٢ ملیۆن و ٧٥٠ هەزار و ٦٦٨ دۆلار بۆ حکومەتی هەرێم ماوەتەوە. واتە بۆ هەر بەرمیلێک تەنیا ٢٢ دۆلار بۆ حکومەتی هەرێم ماوەتەوە.
*بڕی ٢١٥ ملیۆن و ٤٨٠ هەزارو ٩٠٩ دۆلار دراوە بەکرێی بۆڕی نەوت لە ماوەی سێ مانگی ڕابردودا.
*بڕی ٤٥٦ ملیۆن و ١٧٢ هەزارو ١٨ دۆلار وەک شایستەی دارایی دراوە بە کۆمپانیاکانی دەرهێنانی نەوت لە هەرێم.
*بڕی ٥٢ ملیۆن و ٧٤٥ هەزارو ٩٥٤ دۆلار، لەپارەی نەوت دراوە لەبەرامبەر تاریفی کۆمپانیای وزەی تورکی ”tec”.
*بڕی ٢٣٤ ملیۆن و ٣٨٩ هەزارو ٥٨٨ دۆلار، لەبەرامبەر گۆڕانکاری لەحیساباتی کڕیارەکانی نەوت بۆیان گەڕێندراوەو لەڕاپۆرتەکەدا دیلیۆیت دەڵێت ئەمە بەرپرس نین بەرامبەر بەو ژمارەیە، چونکە ئەوان مامەڵە لەگەڵ ئەو ژمارانە دەکەن کە حکومەتی هەرێم پێیداون.
*بڕی ٢٤ ملیۆن و ٢٨٥ هەزارو ٤٨٣ دۆلار وەک سوو، لەپارەی نەوت گێڕدراوەتەوە.
*بڕی ١٤ ملیۆن و ٨٨٨ هەزار و ٩٠٧ دۆلاری ئەمریکی، لەبری حکومەتی هەرێم دراوە بە لایەنی سێیەم، کە لەنێوان کڕیارانی نەوت و حکومەتی هەرێم بوون.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color