گرنگ

گۆڕانكاری لە لیستی مووچە دەكرێت


 

گۆڕانكاری لە لیستی مووچە دەكرێت

ئاواتی شێخ جەناب لەماڵەوە وەزارەتی دارایی بەڕێوەدەبات

بوارنیوز، هەولێر
ئاوات جەناب نوری، وەزیری دارایی و ئابووری لەماڵەوە وەزارەتەكەی بەڕێوە دەبات، پێشنیاركراوە خانەنیشنانی مەدەنی و سەربازی لە وەرگرتنی مووچە پێشبخرێن بۆ یەكەم شوێن.

بوار زانیویەتی، لە ناوەڕاستی ئەم هەفتەیە، ئاوات جەناب نووری، وەزیری دارایی و ئابووری لە ماڵەكەی خۆی لە شاری هەولێر لەگەڵ بەڕێوەبەری بانكی ناوەندی هەرێم/ لقی سلێمانی و بەڕێوەبەری گشتی بانكە بازرگانیەكان و بەڕێوەبەری جوڵەی دراو كۆبۆتەوە.

ئامانجی كۆبوونەوەكە تایبەت بووە بە چارەسەركردنی كێشەی دابەشكردنی مووچەی خانەنشینی مەدەنی و سەربازی كە لە ئێستادا كۆتا شوێنن لە وەرگرتنی مووچەدا، لە كاتی وەرگرتنی مووچەدا چەند كەسێك گیانیان لەدەستدا و چەند كەسێكی تریش برینداربوون.

لەو كۆبونەوەیەدا پێشنیار كراوە، خانەنشینان یەكەم شوێن بن كە مووچە وەربگرن، بۆ ئەوەی ئەو كێشانەی لە مانگی ڕابردوو دروست بوون، دووبارە نەبنەوە.

ئەم كۆبونەوەیە لە كاتێكدایە، ئاوات جەناب نووری، وەزیری دارایی و ئابووری پابەندی دەوامكردن نییە لە وەزارەتەكەی و لە ماڵەوە كاروبارەكان رایی دەكات و داوای لە بزووتنەوەی گۆڕان كردووە كەسێكی تر لە شوێنی دابنرێت.

 

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color