گرنگ

ئایفۆنی ئێمە و ئەوان


 
ئایفۆنی ئێمە و ئەوان
هانا چۆمانی
لەکوردستانی عێراق رەنگە سەتا ٦٠ خەلكەکە ئایفۆنی هەبێت، بەهەموو جۆرەکانیێوە، بەڵام تەنها بۆ تەلەفۆن، سۆشیاڵ میدیا و وێنەگرتن واتا دەورێکی وەها نیە لە گۆڕانکاری ژیانی مرۆڤ
ئایفۆن لای رۆژئاوایێکان
لە ئەوروپا خەڵک زۆر ئایفۆنی پێنیە، بەو مۆدێلە بەرز و نزمانەوە، بەڵام هەموو ژیانیان لەسەر مۆبایلە، پارەدان و وەرگرن، خوێندن و پێوەندیکردن، تکتی میتڕۆ، قیتار و فرۆکە، چالاکی هەژماری بانکی، موچە وەرگرتن، کرێی ئاو، کارەبا و تاکس... هتد
بگرە بۆ نۆرە دانان، سەردانی پزیشک، مامەڵەی حکومی، حلاق، ساڵۆن، زانکۆ، مۆزەخانە،لۆکەیشن و شوێنی گشتی... هتد
لای ئەوان مۆبایل بۆ پارە پەیداکردن، دراوی ئەلیکترۆنی، کڕین و بازاڕکردن، ئاڵوگۆری دراو، ناردنی پارە و وەرگرتنی، ئاگاداربوون لەکەش و هەوا، گەرما و سەرما، خوێندنەوە، هەواڵ و زانیاری....هتد بەکاردێت
ئەوان مۆبایل بۆ ماوەی پیادەرۆیی، راکردن، پلەی گەرمی لەش، لێدانی دڵ، کاتی ئاوخواردنەوە، نان خواردن، قاوە خواردنەوە، تەنانت لای ئەوان بوە بە قەڵەم و کاخەز، نۆت نوسین و ئەرشیفکردن واتا بۆ هەموو ژیان و شتێک بەکاردێت.
بەشێوەیەکی گشتی لای ئەوان موبایل بۆ سەدان هۆکاری گرنگ، ئاسانی ژیان و گوزەران و گەڕاندنەوەی کات بەکاردێت
بەڵام لای ئێمە ئایفۆن چی پێدەکرێت؟
کچە دیناری نیە، یان موچەی ٤٠٠ هەزارە دەبینی ئایفۆن ۱۳ لەپاشە قونی نایە، کابرا گەنجە روت و رەجاڵ ئایفۆن ۱۳ لەناو بەرکیە، کریکارە، شاگردە، کارمەندە یان فەرمانبەری بێموچەیە موبایلی گرانبەها بە قیست دێنێت
بۆچی؟ تەنها سۆشیاڵ میدیا، سێلفی و تەلەفۆن.
لای ئێمەی کورد مۆبایل زۆر فەقیرە و بەراستی سوککراوە، ئایفۆ ۱۳ یان هەرچی بێت هەر بۆ سێ هۆکاری سەرەوەیە و تەواو .
بەوجۆرە ئایفۆن تەختەیەکە و هیچی دیکە، بۆیە پێم وایە ئەگەر کەسێک ئایفۆن نەکڕێت بە ۱۲ وەرەقە، دەتوانێت باشترین کامێڕا بکڕێت، موبایلێکی ۱٠٠ هەزار دیناری بکڕێت بۆ سۆشیاڵ میدیا و تەلەفۆن ئیدی خەرجیەکەی بۆ چەندین ساڵ جارێک دەبێت
بەداخەوە بەکارهێنانی مۆبایل بەوجۆرەی لای ئێمە، جگە لەزیان سودێکی وەهای نیە، چونکە نە سیستەمەکە و نەخەڵکەکە ناتوانن سودی لێوەربگرن بۆ خزمەتی ژیان و گوزارنیان.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color