گرنگ

سودەکانی سیواک چیە⁉


 
🔴سودەکانی سیواک چیە⁉
د.تروسکە عبدللە
بەهیوای سود😍
لقێکی داری تایبەتە، بەکاردێت بۆ پاکردنەوەی ددان و پێغەمبەر محمد (صلی اللہ علیہ وسلم)ئامۆژگاری موسڵمانانی کردووە بەکاری بێنن پێش هەزاران ساڵ پێش ئێستا...
🔸تایبەتمەندیەکانی
١.سیواک خاڵیە لە هەر مادەیەکی کیمیایی و هیچ زیانێکی نیە بۆ ددان.
٢.دەتوانرێ بێ جیاوازی بۆ منداڵ و گەورەش بەکاربێت.
🔸سودەکانی🔸
١.بۆنی ناخۆشی ناودەم ناهێڵێ.
٢.ئیلتیهابی پوک ناهێڵێت و پوک بەهێز دەکات.
٣.ددان بەهێز دەکات و دژی کلۆری ددانە .
٤.ئازار شکێنە.
٥.بەرهەم هێنانی لیک زیاد دەکات.
٦دەبێتە هۆی سپی بوو نەوەی ددان.
🔸تێبینی
* ڕێکخراوی جیهانی تەندروستی ،ساڵی ١٩٨٧سیواکی پەسەند کردووە و جەخت لە سەر سودەکانی بەکارهێنانی دەکات بۆ پاراستنی ناودەم.
*لەکاتی بەکارهێنانیدا هێزێکی زۆر نابێت بەکاربێت ،چونکە زیان
بە پوکت دەگەیەنیت .
* دەبێ سیواک بە شێوەیەکی زۆر پاک و خاوێن هەڵبگیرێت و بەکاربهێنرێ وبەداخەوە زۆر خەڵک گرینگی بە شێوازی هەڵگرتن و پاکو خاوێنیەکەی نادات .
*سیواک ڕۆژی پێنج جار بەکاردێت ،پێش دەست پێکردنی هەموو نوێژە فەرزەکان.
* سیواک زیاد لە ١٩ پێکهاتەی گرنگی تێدایە کە ددان بە هێز دەکەن لە کلۆربوون دەیپارێزێت،و لە هیچ مەعجون و بەرهەمێکی تری ددان بە و ڕێژەیە ئەم پؽکهاتەنە نیە .
* گونجاوترین ڕێگا بریتییە لە بەکارهێنانی سیواک و فڵچە و مەعجون وەک تەواوکەری یەکتر و هیچیان ئیهمال نەکرێن.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color