گرنگ

داهاتی نەوتی هەرێم لە مانگی رابردوو ملیارێك و 128 ملیۆن دۆلار بووە


 
داهاتی نەوتی هەرێم لە مانگی رابردوو ملیارێك و 128 ملیۆن دۆلار بووە
551 ملیۆن دۆلار بۆ حكومەت ماوەتەوە
بوارنیوز، بەشی ئابووری
داهاتی فرۆشتنی نەوتی هەرێمی كوردستان بۆ مانگی رابردوو(ئایار) ملیارێك و 128 ملیۆن دۆلار بووە، لەو بڕە تەنها 551 ملیۆن دۆلار بۆ حكومەت ماوەتەوە.
بەپێی راپۆرتێك، كە لەسەر داهاتی نەوت بۆ مانگی سێ‌ ئامادەكراوەو ئاراستەی ئەنجوومەنی وەزیران كراوە، لەو مانگەدا هەرێمی كوردستان رۆژانە 421 هەزار بەرمیل نەوتی هەناردەكرادووە، كە بۆ تەواوی مانگەكە 11 ملیۆن و 180 هەزار بەرمیل بووە.
هەر بەپێی راپۆرتەكە، ناوەندی فرۆشتنی نەوت بۆ هەر بەرمیلێك لەو مانگەدا 100 دۆلار و 88 سەنت بووەو كۆی گشتی داهاتەكەی یەك ملیارو 128 ملیۆن دۆلار بووە.
لەبارەی خەرجی كۆمپانیاكان‌و كرێی بۆڕی‌و دانەوەی قەرز لە راپۆرتەكەدا روونكراوەتەوە، لەو بڕە پارەیە، 472 ملیۆن دۆلار بەرێژەی 42%، خەرجی كۆمپانیاكان بووەو 60 ملیۆن دۆلار بەرێژەی 5%، كرێی بۆری گواستنەوە بووەو بڕی 45 ملیۆن دۆلار بەرێژەی 4%، وەك قەرز دراوەتەوە بە كۆمپانیاكانی نەوت.
بەم پێیەش بڕی خەرجی نەوت لە مانگی سێ‌ گەیشتووەتە 577 ملیۆن دۆلار بەرێژەی 51%و ئەوەشی بۆ حكومەتی هەرێمی كوردستان ماوەتەوە، 551 ملیۆن دۆلار بەرێژەی 49% بووە.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color