گرنگ

600 ملیار بۆ مووچە لەبەر دەستە


 
600 ملیار بۆ مووچە لەبەر دەستە
كێشەی پارتی و یەكێتی هۆكاری دابەشنەكردنی مووچەیە
بوار نیوز، تایبەت
بەهۆی كێشەكانی نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان ویەكێتی نیشتمانی كوردستان دابەشكردنی مووچەی مانگی نیسان وەستاوە، وەزارەتی دارایش دەڵێت، 600 ملیار دینار بۆ مووچە لەبەردەستە.
بەپێی زانیارییەكانی بوار نیوز، هەرێمی كوردستان ئێستا لەباشترین دۆخی داراییدایە، بەڵام بەهۆی كێشەو ململانێكانی پارتی دیموكرات و یەكێتی نیشتمانییەوە، دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران كێشەی تێكەوتووە بەتایبەت لەسنوری پارێزگای سلێمانی.
بوار لە سەرچاوەیەكی بەرپرس لە وەزارەتی دارایی و ئابووری زانیویەتی، جگە لە 200 ملیارەكەی حكومەتی عێڕاق، لەئێستادا وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم نزیكەی 600 ملیار دیناری لەبەر دەستدایە.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی و ئابووری ئاماژەی بەوەشكرد، بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت و زیادبوونی داهاتی ناوخۆ، لەئێستادا حكومەتی هەرێم پارەی پێویستی لەبەردەستە و دەكرێت مووچە لەكاتی خۆی بدرێت.
بوار زانیویەتی تاوەكو ئێستاش بەشێكی داهاتی نەوت دەچێتە وەزارەتی دارایی و ئابووری.
 
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color