گرنگ

"لەمێژووی عێراقدا هێندەی ئێستا دۆخی دارایی باش نەبووە"


 
"لەمێژووی عێراقدا هێندەی ئێستا دۆخی دارایی باش نەبووە"
ئاستی گەشەی دارایی عیراق لە %8، هەرێم دەتوانێت سوود مەندبێت لەو گەشەكردنە
هەرێم گرفتی مووچە، بودجە و پرۆژەی نامێنێت
بوارنیوز،تایبەت
ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە خولی پێشووی پەرلەمانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات، لەئێستادا دۆخی دارایی عێراق بەباشترین دۆخی دارایی تێپەڕدەكات بەجۆرێك لەمێژووی عێراق هێندەی ئێستادا دۆخی دارایی باش نەبووە بۆیەكەمجارە داهاتی تەنها یەك مانگی عێراق بگاتە 11 ملیار و 800 ملیۆن دۆلار.
ئەحمەد حاجی رەشید، ئەندامی لیژنەی دارایی لە خولی پێشووی پەرلەمانی عێراق بە بوارنیوزی ڕاگەیاند: لەئێستادا عێراق بەباشترین دۆخی دارایدا تێپەڕدەبێت بەجۆرێك تەنها داهاتی ئەم مانگەی عێراق گەیشتووەتە 11 ملیار و 800 ملیۆن دۆلار ئەوەش بەرزترین ئاستی داهاتی مانگانەی عێراق لە مێژووی دروستبوونی عێراقەوە تائەمڕۆ.
ئاماژەی بەوەشكرد، سندوقی قەرزی نێودەوڵەتیش ئەوەیان ڕاگەیاندووە كە ئاستی گەشەی دارایی عیراق لە %8 گەشەی كردووە، بۆیە ئەگەر هەرێمی كوردستان پابەندبێت بەڕادەستكردنی نەوت بە عێراق، ئەوا دەتوانێت سودمەند ببێت لەو دۆخە داراییە باشەی كە لەعێراق هەیە بەجۆرێك كە هیچ گرفتێكی نابێت لەڕووی مووچە و بودجە و پرۆژەكانەوە.
ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی لە خولی پێشووی پەرلەمانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، ئەگەر حكومەتی هەرێم پابەند نەبێت بە بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی بە ڕادەستكردنی نەوت ئەوا ئەو دۆخەی ئێستا لەهەرێمی كوردستان هەیە بەردەوامی دەبێت و ڕەوشەكە بەرەو خراپتریش دەچێت.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color