گرنگ

بارزانی لەژێر فشاری ئێران دەستپێشخەرییەكەی رادەگەیەنێت


 

بارزانی لەژێر فشاری ئێران دەستپێشخەرییەكەی رادەگەیەنێت

ئێران بۆ بارزانی: لایەنە شیعەكان لەیەكتر نزیك بكەوە

بوارنیوز، تایبەت
مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی دیموكرات لەئەنجامی فشارەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران دەستپێشخەرییەك تایبەت بە دۆخی سیاسی عێراق رادەگەیەنێت.

بەپێی ئەو زانیارییانەی تایبەت دەست بوارنیوز كەوتووە، ئەو دەستپێشخەرییەی بارزانی بەنیازە لە دوای جەژن رایبگەیەنێت، بەهۆی فشارەكانی كۆماری ئیسلامی ئێرانەوەیە، كە داوایان لێكردووە، دەبێت رۆڵی هەبێت لە نزیكردنەوەی لایەنە شیعەكان.

هەر بەپێی زانیارییەكان، ئێران پەیامی بۆ بارزانی ناردووە، كە دەبێت كار لەسەر ئەوە بكەن، كە بڕوا بە موقتەدا سەدر بهێنن، بۆ ئەوەی لەگەڵ لایەنە شیعەكان گفتوگۆ بكات‌و كێشەكانیان چارەسەر بكەن‌و بگەنە رێككەوتنی پێكهێنانی حكومەتی نوێ‌.

زانیارییەكان باس لەوەش دەكەن، كە ئێران لە رێگەی محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی پەرلەمانی عێراق ئەو پەیامەیان بۆ بارزانی ناردووە، داواشیان لە ناوبراو كردووە، پشتگیری دەستپێشخەرییەكەی بارزانی بكات.

 

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color