گرنگ

توركیا لە بنكە سەربازیەكانی لە هەرێم چەكی قوڕسی جێگیركردووە


 
توركیا لە بنكە سەربازیەكانی لە هەرێم چەكی قوڕسی جێگیركردووە
بوارنیوز، تایبەت
سوپای توركیا ژمارەیەكی زۆر لە تانك‌و زرێپۆشی سەربازی رەوانەی هەرێمی كوردستان كردووەو لەچەند بنكەیەكی سەربازی خۆیی جێگیریكردووە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لەسەرچاوەیەكی ئاگاداری سەربازی دراوە بە بوارنیوز، لەماوەی هەفتەی بەرێوەچوونی ئۆپەراسیۆنی "چنگی قوفڵ"ی سوپای توركیا لەناو خاكی هەرێم لەناوەڕاستی مانگی نیسان، ژمارەیەكی زۆر تانك‌و زرێپۆش رەوانەی خاكی هەرێمی كوردستان كراوە.
هەر بەپێی زانیارییەكان، لە دوای راگرتنی ئۆپەراسیۆنەكەش، لە كۆتایی مانگی نیسان، سوپای توركیا ئەو تانك‌و زرێپۆشانەی نەكشاندووەتەوەو دابەشی كردوون بە سەر بنكە سەربازییەكانی لەناوچەكانی هەولێرو دهۆك‌و جێگیریكردوون.
زانیارییەكان باس لەوەش دەكەن، كە ئامانجی دواین ئۆپەراسیۆنی سوپای توركیا لە خاكی هەرێم هێنانی ئەو ژمارە زۆرە تانك‌و زرێپۆشانە بووە، بۆ ئەوەی بنكە سەربازییەكانی لەهەرێم بە تەواوی بەهێزو پارێزراو بكات، لە هەر هێرشێكی لەناكاو بكرێتە سەریان.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color