گرنگ

سلێمانی بۆ تەواوكاری موچە پێویستی بە 100 ملیۆن دۆلارە


 
سلێمانی بۆ تەواوكاری موچە پێویستی بە 100 ملیۆن دۆلارە
مووچەخۆران؛ لەنێوان بەرداشی حكومەت و یەكێتیدا
بوارنیوز، تایبەت
لە سنووری سلێمانی بۆ تەواوكاری دابەشكردنی موچەی مانگی ئادار‌، پێویست بە 100 ملیۆن دۆلارە.
بەپێی ئەو بەدواداچوونەی بوارنیوز كردوویەتی، تائێستا موچەی مانگی ئاداری چەند وەزارەتێك لە سلێمانی دابەشنەكراوەو بۆ تەواوكاری دابەشكردنی ئەو موچەیەش، سنووری سلێمانی ‌و ئیدارەكانی پێویستی بە 100 ملیۆن دۆلاری ئەمریكییە.
هەر بەپێی زانیارییەكان، تائێستا حكومەتی هەرێمی كوردستان ئامادەنییە هیچ بڕە پارەیەك بۆ تەواوكاری موچەی مانگی سێ‌ دابینبكات‌و بەرپرسانی یەكێتی نیشتمانیش، كە دەسەڵاتداری ناوچەكەن، جەختیانكردووەتەوە، لە توانای ئەوان نییە ئەو بڕە پارە بۆ تەواوكاری موچە دابین بكەن.
ئەمە لەكاتێكدایە وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم لیستی مووچەی نیسانی راگەیاند.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color