گرنگ

قازانجەكانی كۆمپانیای دانا غاز لەهەرێم بە رێژەی 125% زیاد دەكات


 
قازانجەكانی كۆمپانیای دانا غاز لەهەرێم بە رێژەی 125% زیاد دەكات
بوارنیوز:
کۆمپانیایی داناغازی ئیماراتی رایگەیاند، لەچارەکی یەکەمی ئەم ساڵ (2022) قازانجەكانیان بەرێژەی 125% زیادیکردووە، ئەوەش بە بەراورد بەچارەکی یەکەمی ساڵی ٢٠٢١.
كۆمپانیاكە راشیگەیاند، رێژەی قازانجەكانیان لەمساڵدا تا 31ی ئادار 54 ملیۆن دۆلار بووە، لەكاتێكدا لەساڵی رابردوو ئەو رێژەیە 24 ملیۆن دۆلار بووە.
هەروەها كۆمپانیاكە ئەوەشی راگەیاندووە، نرخی هەر بەرمیلێك کۆندێستی بۆ ناوخۆی هەرێم بە بە ٨٢ دۆلار فرۆشتووەو هەر بەرمیلێك غازیش بە ٤٣ دۆلار فرۆشتووە.
كۆمپانیاكە رێژەی بەرهەمهێنانیشی لەچارەكی ئەمساڵ ئاشكراكردووە، كە رێژەكەی 35 هەزارو 300 بەرمیلی رۆژانە بووە، لەكاتێكدا لەساڵی رابردوو ئەو رێژەیە رۆژانە 35 هەزارو 400 بەرمیل بووە.
كۆمپانیای داناغاز جەختی لەوەش كردووەتەوە، كە كار لەسەر ئەوە دەكەن لەماوەكانی داهاتوو لە كێڵگە گازییەكانی كۆرمۆر رێژەی بەرهەمهێنان زیاد بكەن‌و لەو بارەشەوە دەستیان بە هەوڵی جددی كردووە.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color