جفاتی نیشتیمانی گۆڕان بڕیاری کشانەوە دەدات لە حکومەت و وەزیرەکانیش پابەندی نابن..
لەماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا، پرسی کشانەوەی گۆڕان لە حکومەت، بابەتی گەرمی ڕۆژ بوو، بزوتنەوەی گۆڕان و بەرپرسانی گۆڕان لێدوانی جیاواز دەدەن لەسەر بڕیاری کشانەوە لە حکومەتی هەرێم..
ڕۆژی سێشەممەی ڕابردوو، هۆشیار عومه‌ر عه‌لی، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كاتی به‌ڕێوه‌بردنی گۆڕان، لە ڕێگای میدیایەکی نزیک لە گۆڕان پرسی کشانەوەی گۆڕانی لە حکومەت وروژواند و ڕایگەیاند: سه‌دا هه‌شتای خاڵه‌كانی گۆڕان كه به‌رنامه‌ی سیاسی ئێمه بوو لە حکومەت جێبه‌جێ نه‌كراوه، له‌به‌رئه‌وه له جڤاتی نیشتمانیه‌وه بڕیاری كشانه‌وه داوە، ماوه‌ته‌وه جێبه‌جێكردنی و کاتی هەڵبژاردنی کشانەوە لە حکومەتی هەرێم.
دوایی 24 کاتژمێر لەو لێدوانەی هۆشیار عومەر، بزوتنەوەی گۆڕان ڕونکردنەوەیەکی بەناوی ووتەبێژی گۆڕان بڵاوکردەووە، ڕەتیانکردەووە بڕیاری کشانەوەیان دابێت لە حکومەت..
دواتریش، نزار مه‌حمود، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، قسەکانی هۆشیار عومەری پشتڕاست کردەوە و رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ تیمی گۆڕان له حكومه‌ت كۆبونه‌وه‌یان كردوه و دواتر بڕیاری كشانه‌وه‌یان له‌م حكومه‌ته داوه، بڕیاری كشانه‌وه‌كه له جڤاتی نیشتیمانی ده‌رچوه و ته‌نها جێبه‌جێكردنی ماوه، ده‌شڵێت، "تیمی گۆڕانیش زۆرجار لێدوانیان هه‌بوه كه جڤاتی نیشتیمانی هه‌ر بڕیارێكی هه‌بێت ئه‌وان پابه‌ندبن پێوه‌ی، كه له راستیدا ده‌بێت واشبێت، چونكه ئه‌وان ده‌بێت ئه‌و به‌رنامه‌یه جێبه‌جێ بكه‌ن كه جڤاتی نیشتیمانی پێیداون، ئه‌گه‌ر ئه‌وه نه‌بێت ئه‌وان ئیشێكیان له حكومه‌ت نیه".