گرنگ

ناكۆییەكانی حكومەتی هەرێم و روس نەفت پەرە دەسێنێت


 
ناكۆییەكانی حكومەتی هەرێم و روس نەفت پەرە دەسێنێت
حكومەت هەرێم روس نەفتی روسی دەردەكات
بوار نیوز، تایبەت
بەهۆی گەمارۆكانی ئەمەریكا بۆ سەر كۆمپانیاییەكی رووسی كێشەی كۆكردنەوەی داهات بۆ حكومەتی هەرێمی كوردستان و ئاڵوگۆڕی دراوی ئەمریكی بۆ كۆمپانیاری روس نەفتی رووسی دروست دەبێت.
بەپێی زانیارییەكانی بوارنیوز، بەهۆی كێشەی ئاڵوگۆڕ و گواستنەوەی دۆلار بۆ سەر كۆمپانیای رووس نەفتی رووسی كە كڕیاڕی سەرەكی نەوتی هەرێمی كوردستانە و ناكۆكی كەوتۆتە نێوان كۆمپانیاكە و حكومەتی هەرێمی كوردستان.
بوار زانیویەتی، كۆمپانیای روس نەفتی رووسی بەهۆی گەمارۆكانی ئەمریكا لە ئێستادا ناتوانێت بە ئاسانی پارەی دۆلار تەحویل بكات، ئەمەش لە داهاتوودا دەبێتە كێشەیەكی گەورە بۆ كۆكردنەوەی داهاتی مانگانەی حكومەتی هەرێمی كوردستان.
هەربەپێی زانیارییەكانی بوار نیوز، بەهۆی گەمارۆكانی ئەمریكا حكومەتی هەرێمی كوردستان دەیەوێ كۆمپانیای روس نەفتی رووسی لە هاوبەشی لەسەدا 40ی نەوتی هەرێمی كوردستان دەربكات و بەدیلیش بۆ كڕیاری سەرەكی نەوتی هەرێمی كوردستان كە كۆمپانیای روس نەفتە بدۆزێتەوە.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color