هادی عامری هۆشداری لە گەڕانەوەی دەسەڵاتی بەعس لە عێراق دەدات
بوار، بەغدا
هادی عامری سەرۆكی هاوپەیمانی فەتح، هۆشداری لە گەڕانەوەی دەسەڵاتی بەعسییەكان لە گۆڕەپانی سیاسی عێراق دا.
هادی عامری لەمیانی لێدوانێكی رایگەیاند، ئێمە ساڵانێكی زۆر لە دژی ڕژێمی ستەمکاری سەدام ڕاوەستاین پاش ئەوەی زیانی بە خەڵکی عێراق گەیاند.
سەرۆكی هاوپەیمانی فەتح هۆشداریدا لەوەی ئێستا خەڵكی سەر بەو رژێمە هاتوونەتەوە مەیدانو دەیانەوێت خۆیان رێكبخەنەوەو بگەڕێنەوە گۆڕەپانەكە، ئەوەش بە سوودوەرگرتن لەو كێشەو ئاڵۆزیانەی ئێستا هەیە.
عامری باسی لەوەش كرد، ئەوان لە هەوڵەكانیان بەردەوام دەبن، بۆ ئەوەی رێگری بكەن لەگەڕانەوەی ئەو دەسەڵاتەی ساڵانێكی زۆر خەڵكی عێراقی دەچەوساندەوە.