گرنگ

بەرپرسێكی پێشووی بزووتنەوەی گۆڕان داوای هەڵوەشانەوەی بزووتنەوەكە دەكات


 
بەرپرسێكی پێشووی بزووتنەوەی گۆڕان داوای هەڵوەشانەوەی بزووتنەوەكە دەكات
بوار: سلێمانی
ئیسماعیل نامیق ڕێكخه‌ری پێشووی ژووری یاسایی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان داوای هەڵوەشانەوەی بزووتنەوەكەی دەكات، ئەوەش بەهۆی ئەو دۆخەی تێیكەوتووە.
ئیسماعیل نامیق لەمیانی نووسینێك دەڵێت: کاک نەوشیروان وەکو چۆن کۆمەڵەی ھەڵوەشاندەوە، خۆزگە پێش مردنی گۆڕانیشی ھەڵئەوەشاندەوە.
هەروەها دەڵێت: بەداخەوە ئێستا ئەم جوڵانەوەیە، کە پێشتر ھێزێکی کاریگەرو مۆدێلێکی نوێی خەباتی سیاسی بوو لەکوردستانی عێراقدا، بووە بەمەخسەرەی خەڵک بەھەموو مانایەک.
ئەو باسی لەوەش كردووە، ئێستا کەس نازانێ کێ ڕێکخەری گۆڕانە، کێ بڕیاردەرێتی، ئەندامانی جڤات نازانن چ بڕیارێک لەجڤاتەکەیاندا دراوە ھەریەکەو قسەیەک ئەکات.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color