گرنگ

بەرهەم ساڵح‌و مستەفا كازمی دەستپێشخەرییەك دەخەنەڕوو


 
بەرهەم ساڵح‌و مستەفا كازمی دەستپێشخەرییەك دەخەنەڕوو
بوارنیوز: بەغدا
بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عێراق‌و مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق دەستپێشخەرییەك دەخەنەڕوو.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لەسەرچاوەیەكی ئاگادار لە بەغداد دراوە بە بوارنیوز، دەستپێشخەرییەكەی بەرهەم ساڵح‌و مستەفا كازمی بۆ تێپەڕاندنی ئەو دۆخە چەقبەستووییەیە بەهۆی ئەنجامی هەڵبژاردن‌و ناكۆكی لایەنەكان لەسەر پێكهێنانی حكومەتی نوێ‌ دروست بووە.
هەر بەپێی زانیارییەكان، لە دواین كۆبوونەوەی نێوان سەرۆك كۆمارو سەرۆك وەزیران، كە رۆژی 7ی ئایار لەشاری بەغدا بەرێوە چووە، بڕیاریانداوە ئەو دەستپێشخەرییە بخەنەڕوو، ئاراستەی لایەنە سیاسییەكانی بكەن.
تاوەكو ئێستا هیچ زانیاریەك لەسەر دەسپێشخەریەكە باس نەكراوە.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color