گرنگ

پارتی دەیەوێت پەرلەمان دەست بەکۆبونەوەکانی بکاتەوە


 
پارتی دەیەوێت پەرلەمان دەست بەکۆبونەوەکانی بکاتەوە
هەمواری یاسای هەڵبژاردن و کاراکردنەوەی کۆمسیۆن، دوابخرێت تا یەکێتی و پارتی ڕێکدەکەون
بوار نیوز، تایبەت
پارتی دیموکراتی کوردستان، دەستپێشخەری دەکات بۆ دەستپێکردنەوەی کۆبوونەوەکانی پەرلەمانی کوردستان و نایەوێت کاراکردنەوەی کۆمسیۆن و هەموواری یاسای هەڵبژاردن ببنە بەربەستی زیاتر بۆ کۆبونەوەکانی پەرلەمان.
بەپێی زانیارییەکانی بوار، لەکۆبونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پێشنیارکراوە، کە فڕاکسیۆنی پارتی هەوڵ بدات لەڕێگەی گفتوگۆوە دانیشتنەکانی پەرلەمانی کوردستان دەستپێبکرێنەوەو بەهیچ شێوەیەک باس لە هەمواری یاسای هەڵبژاردن و کاراکردنەوەی کۆمسیۆن نەکرێت تا پارتی و یەکێتی لەسەر ئاستی مەکتەبی سیاسی کۆبونەوە ئەنجام دەدەن و دەگەن بەڕێککەوتن لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردن.
بەپێی زانیارییەکانی بوار نیوز، مەسرور بارزانی لە کۆبونەوەکەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی پێشنیاری ئەوەی کردووە کە پێویستە پەرلەمان بە ئەرکی خۆی هەڵبستێت لەپەسەندکردنی کۆمەڵێک پڕۆژە یاسا کە دەمێکە لەپەرلەمانن و بەهۆکاری جیاواز پەسەند نەکراون.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color