گرنگ

حكومەتی هەرێم دان بەبڕیارەكانی دادگای فیدڕاڵی نانێت


 
حكومەتی هەرێم دان بەبڕیارەكانی دادگای فیدڕاڵی نانێت
هەولێر بۆ بەغداد: لەدەرەوەی بڕیاری دادگا رێكدەكەوین
بوار نیوز، تایبەت
حكومەتی هەرێمی كوردستان بە مەرجی باس نەكردنی بڕیارەكانی 15ی شوباتی دادگای فیدڕاڵی ئامادەیە لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراق گفتووگۆ بكات.
بەپێی زانیارییەكانی بوار نیوز، حكومەتی هەرێمی كوردستان ئامادەیە بۆ رێككەوتن لەسەر كێشەی نەوتی هەرێم لەگەڵ بەغدا گفتووگۆ بكات، بەومەرجەی بڕیارەكەی دادگای فیدڕاڵی عێراق نەخرێتە پێش مەرجی كۆبوونەوەكان.
بوار زانیویەتی، لەسەر راسپاردەی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە كۆبوونەوەی رابردووی حكومەتی عێراق و وەزارەتی نەوتی عێراق شاندی هەرێم راسپێردراوە بە هیچ شێوەیەك لەكاتی گفتووگۆكان بڕیاری دادگای فیدڕاڵی لەبارەی نەوتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ بەغدا گفتووگۆی لەبارەیەوە نەكرێت، چونكە هەر جۆرە گفتووگۆیەك لەسەر ئەو پرسە مانای دانپێدانە بە بڕیارەكەی دادگای فیدڕاڵی.
هەربەپێی زانیارییەكانی بوار، حكومەتی هەرێمی كوردستان بە بەغدایان راگەیاندووە بۆ رێككەوتن لەسەر پرسی نەوتی هەرێمی كوردستان پێویستە لە دەرەوەی بڕیاری دادگای فیدڕاڵی تا دەرچوونی یاسای نەوت و غازی عێراق رێككەوتنێكی كاتی بكرێت و داواشیان لە شاندی هەرێم كردووە بە هیچ شێوەیەك لەسەر بڕیارەكەی دادگای فیدڕاڵی نەچنە سەر مێزی گفتووگۆكردن.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color