گرنگ

پارتی بە پاکێجێکەوە سەردانی یەکێتی دەکات


 
پارتی بە پاکێجێکەوە سەردانی یەکێتی دەکات
پارتی بۆ یەکێتی: بەیەکەوە دەچینە بەغداد
بوارنیوز، تایبەت
پارتی دیموكرات دەستپێشخەرییەكی نوێ‌ دەخاتە بەردەم یەكێتی نیشتمانی‌و دەیەوێت لەسەر بنەمای ئەو دەستپێشخەرییە رێككەوتن بكەن‌و بە شاندێكی هاوبەشەوە بچنە بەغداو گفتوگۆ لەگەڵ لایەنە عێراقییەكان بكەن.
سەرچاوەیەكی ئاگادار لە پارتی دیموكراتی کوردستان بۆ بوارنیوز ئاشكرایكرد، كە دەستپێشخەرییەكەیان خۆی لەوەدا دەبینێتەوە، كە پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق بخرێتە بەرانبەر سەرجەم پۆستەكانی تری عێراق، كە پشكی كوردە.
سەرچاوەكە ئاشكراشیكرد، پارتی یەكێتی سەرپشك دەكات، لەوەی پۆستی سەرۆك كۆمار وەربگرێت، یان پۆستەكانی تر، كە پشكی كوردن، بەڵام بە مەرجێك لەسەر كاندید بۆ پۆستە جیایاكان رێككەوتن بكەن، بە پۆستی سەرۆك كۆماریشەوە.
زانیارییەكان باس لەوەش دەكەن، ئەو شاندەی پارتی، كە بڕیارە بەم نزیكانە سەردانی سلێمانی بكات‌و لەگەڵ یەكێتی كۆبوونەوە بكەن، ئەو دەستپێشخەرییە دەخەنە بەردەم بەرپرسانی ئەو حیزبە تا رێككەوتنی لەسەر بكەن.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color