گرنگ

پارتی فشارەكانی بۆ سەر یەكێتی زیاتر دەكات


 
پارتی فشارەكانی بۆ سەر یەكێتی زیاتر دەكات
بوار: بەغدا
پارتی دیموکرات فشارەکانی بۆ سەر یەکێتی نیشتمانی زیاتر كردووە، ئەوەش بەئامانجی پەرەپێدانی زیاتری وەبەرهێنان لە کێڵگە غازییەکانی ژێر دەسەڵاتی لەزۆنی سەوز.
بەپێی راپۆرتێكی رۆنامەی سەباحی نیمچە فەرمی حكومەتی عێراق، ئامانجی پارتی لە چڕكردنەوەی فشارەكانی بۆ سەر یەكێتی ئەوەیە، تا لەرێگەی توركیاوە غازی سورشتی هەرێمی كوردستان رەوانەی ئەوروپا بكەن.
هەر بەپێی راپۆرتەكە، تا ئێستا یەكێتی نەكەوتووەتە ژێر فشارەكانی پارتی‌و سوورە لەسەر ئەوەی دەبێت لەرێگەی رێككەوتن لەگەڵ حكومەتی عێراق كار لەسەر ئەو پرسە بكەن.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color