گرنگ

پارتی رەتیدەكاتەوە لەسەر دۆسییەی نەوتی هەرێم لەهاوپەیمانی سێ‌ قۆڵی بكشێتەوە


 
پارتی رەتیدەكاتەوە لەسەر دۆسییەی نەوتی هەرێم لەهاوپەیمانی سێ‌ قۆڵی بكشێتەوە
بوار: هەولێر
پەرلەمانتارێكی پارتی دیموكرات رەتیكردەوە، حیزبەكەی بەهۆی كێشەكانی نێوان هەولێرو بەغدا لەسەر دۆسییەی نەوت لەهاوپەیمانی سێ‌ قۆڵی بكشێتەوە.
بەهجەت عەلی پەرلەمانتاری پارتی دیموكرات لە پەرلەمانی كوردستان لەمیانی لێدوانێكی رایگەیاند، بوونی پارتی لە هاوپەیمانی سێ‌ قۆڵی پەیوەندی بە كێشەكانی نێوان هەولێرو بەغدا لەسەر دۆسییەی نەوت نییە.
بەهجەت عەلی راشیگەیاند، بابەتی كێشەكانی هەولێرو بەغدا لەسەر هەناردەی نەوتی هەرێم بابەتێكی دەستوورییە دەبێت بە گفتوگۆی هەردوو حكومەت چارەسەر بكرێت.
ئەو پەرلەمانتارەی پارتی باسی لەوەش كردووە، كە ئەوان وەك پارتی هیوایەكی زۆریان هەیە بە حكومەتی داهاتووی عێراق لە رێگەی گفتوگۆو رێككەوتنی نوێ‌، كێشەی هەناردەی نەوتی هەرێم چارەسەر بكەن.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color