گرنگ

 گرنگ

پەرلەمانتارە سەربەخۆكان بە دەستپێشخەرییەك وەڵامی سەدر دەدەنەوە

2022-05-13

 
پەرلەمانتارە سەربەخۆكان بە دەستپێشخەرییەك وەڵامی سەدر دەدەنەوە
"حکومەتی تەکنۆکرات پێکدەهێنێن"
بوارنیوز، بەغداد
پەرلەمانتارە سەربەخۆكان گەیشتوون بە ئەنجامێك‌و بەنیازن بە دەستپێشخەرییەك وەڵامی موقتەدا سەدر، سەرۆكی رەوتی سەدر بدەنەوە.
بەپێی قسەی سەرچاوەیەك لەئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، پەرلەمانتارە سەربەخۆكان دوای زنجیرەیەك كۆبوونەوە گەیشتوون بەوەی بە دەستپێشخەرییەك وەڵامی موقتەدا سەدر، سەرۆكی رەوتی سەدر بدەنەوە.
دەسپێشخەرییەكەی ئەو پەرلەمانتارە سەربەخۆیانە، كە ژمارەیان 40 پەرلەمانتارە بەشێوەیەك دەبێت، كە ئامادەن حكومەتی نوێ‌ پێكبهێنن، بەڵام بەمەرجێك هەموو لایەنەكان بەوە رازی بن.
سەرچاوەكە وتیشی، جگە لەوە پەرلەمانتارە سەربەخۆكان داوا دەكەن، كە لایەنەكانی دەسەڵات دەستوەردان لە پێكهێنانی حكومەت نەكەن‌و رازی بن، حكومەتێكی تەكنۆكرات دروست بكەن‌و لەو رێگەیەوە كۆتایی بە چەقبەستوویی سیاسی لەعێراق بهێنن.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color