گرنگ

موچەی مانگی پێنج زووتر دابەشدەکرێت


 
موچەی مانگی پێنج زووتر دابەشدەکرێت
بوار، هەولێر
لعومەر گوڵپی پەرلەمانتاری کوردستان ڕایگەیاند، لە دوای کۆبوونەوەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران لەگەڵ پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەکانی گەرمیان و ڕاپەڕین بەڵێنی ئەوە دراوە، چیتر کێشەی نەبوونی پارە لە بانکەکان نەمێنێت.
عومەر گوڵپی ڕاشیگەیاند، بەپێی ئەو بڕیارە، ئەم مانگە زووتر لە مانگی چوار دابەشکردنی موچە دەستپێدەکات.
ڕۆژی سێشەممەی ڕابردوو بەسەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران و بەئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە پرسی داهات و خەرجییەکان و كورتهێنانی مووچە و گرفتە داراییەکانی سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و راپەڕین ئەنجامدرا.
بەپێی راگەیەنراوی کۆبوونەوەکە سەرەتای کۆبوونەوەکە سەرۆکی حکوومەت ئاماژەی بەوەدا کە ئامانجی ئەم کۆبوونەوەیە؛ دۆزینەوەی میکانیزمێکی گونجاو بۆ چارەسەرکردنی ئەو گرفتە داراییەی لەماوەی ڕابردوو لە سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و راپەڕین درووستبووە تایبەت بە کورتهێنانی پارەی پێویست بۆ مووچە.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color