گرنگ

زیاد بوونی داهات، پارتی‌و یەكێتی کۆدەکاتەوە


 
زیاد بوونی داهات، پارتی‌و یەكێتی کۆدەکاتەوە
پارتی و یەکێتی بۆ دابەشکردنی موچە پێویستیان بەداهاتی ناوخۆ نییە
بوار، تایبەت
پارتی و یەكێتی بەو رێككەوتنەدا دەچنەوە، كە لەبارەی دابەشكردنی داهاتەكانی هەرێمی كوردستان واژوویان كردبوو. دەیانەوێت ڕێککەوتنێکی نوێ ئەنجام بدەن لەسەر داهاتی ناوخۆ.
بەپێی ئەو زانیارییانەی تایبەت دەست بوار كەوتووە، لە ئەنجامی گفتوگۆ نا فەرمییەكانی چەند رۆژی رابردوو، پارتی و یەكێتی گەیشتوون بەوەی بە رێككەوتنی دابەشكردنی داهاتەكانی هەرێم بچنەوەو شێوازی دابەشكردنی داهات بگۆڕن.
هەر بەپێی زانیارییەكان، لەئێستادا گەیشتوون بەوەی داهاتی نەوت‌و ئەو بڕە پارەی لە بەغداوە مانگانە دەگاتە هەرێمی كوردستان، تەنیا موچەی فەرمانبەران بدرێت‌و كەموكورتی هەر ناوچەیەكیش بەو پارە بڕبكەنەوە، كە پێشتر هەبووە.
زانیارییەكان ئاماژە بۆ ئەوەش دەكەن، كە پارتی‌و یەكێتی جارێكی تر بە داهاتی ناوخۆ بچنەوەو هەوڵی زیاتر كردنی بدەن، دواتر بەپێی پێداویستی هەر ناوچەیەك‌و لەسەر بنەمای داهاتی ئەو ناوچەیە، خەرجی بۆ پرۆژەكان دابین بكرێت.
بوار ئەوەشی زانیوە، هەنگاوی یەكەمی ئەم لێكتێگەیشتنە لەدابەشكردنی موچەی مانگی چوارەوە دەستپێدەكات، بۆیە لە كۆبوونەوەی رۆژی سێ‌ شەممە 17ی ئایاری نێوان سەرۆك وەزیران‌و جێگرەكەی، لەگەڵ پارێزگاكانی سلێمانی‌و هەڵەبجە بڕیاری ئەوە دراوە، بە پارەی داهاتی نەوت‌و 200 ملیارەكەی بەغدا موچەی فەرمانبەران دابەش بكرێت.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color