گرنگ

دەوڵەتی یاسا پشتگیری رێككەوتنی پارتی‌و یەكێتی دەكات


 
دەوڵەتی یاسا پشتگیری رێككەوتنی پارتی‌و یەكێتی دەكات
بوار: بەغدا
عەلی موات پەرلەمانتاری دەوڵەتی یاسا رایگەیاند، ئەوان پشتگری ئەو نزیكبوونەوەیە دەكەن، كە لەنێوان پارتی‌و یەكێتی دروست بووەو جەختیشیكردەوە، دەیانەوێت ئەو دوو لایەنە بگەنە رێككەوتنی كۆتایی‌و چارەسەری كێشەكانیان.
عەلی موات لەمیانی لێدوانێكی راشیگەیاند، پێشتر نوری مالیكی سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، چەند جارێك دەستپێشخەری كردووە، بۆ ئەوەی پارتی‌و دیموكرات‌و یەكێتی نیشتمانی كێشەكانیان چارەسەر بكەن.
ئەو پەرلەمانتارەی دەوڵەتی یاسا باسی لەوەش كرد، ئەوان ئێستا خۆشحاڵن بە نزیكبوونەوەی لەنێوان پارتی‌و یەكێتی دروست بووەو بەردەوامیش دەبن لە هەوڵ‌و دەستپێشخەرییەكانیان، تا ئەو دوو لایەنە دەگەن بەرێككەوتن‌و چارەسەری كێشەكانیان دەكەن.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color